ئاگرێکی گەورە لە ئەمریکا کەوتەوە

10:30 - 22/11/2021

674جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له‌ نهۆمی 10ی بینای به‌ناوبانگی ڕۆكفێڵه‌ر له‌ شاری نیویۆركی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، برینداربونی 5 كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌ و پاش كه‌متر له‌ نیو كاتژمێریش، ئاگره‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیه‌وه‌ كۆنترۆڵ كرا.

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی شاری نیویۆركی سه‌ر به‌ویلایه‌تی نیویۆركی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له‌ بینای به‌ناوبانگی ڕۆكفێڵه‌ر كه‌وته‌وه‌ 5 (پێنج) كه‌س بریندار بون.

بیناكه‌ له‌ 49 (چل و نۆ) نهۆم پێكهاتوه‌، ئاگره‌كه‌ش له‌ نهۆمی 10 (ده‌)ی ئه‌و بینایه‌ كه‌وتوه‌ته‌وه‌

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، بیناكه‌ له‌ 49 (چل و نۆ) نهۆم پێكهاتوه‌، ئاگره‌كه‌ش له‌ نهۆمی 10 (ده‌)ی ئه‌و بینایه‌ كه‌وتوه‌ته‌وه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 5 (پێنج) كه‌س  ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون، ئاگره‌كه‌ش به‌ كه‌متر له‌ نیو كاتژمێر له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیه‌وه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌.

تیمه‌كانی به‌گری شارستانی نیویۆرك لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ ده‌ستپێكردوه‌، تاوه‌كو ئێستاش هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه‌، به‌ڵام پێده‌چێت، به‌هۆی ته‌زوی كاره‌باوه‌ بێت.

نیشانەکردن

ئه‌مریكا