نرخی زێڕ زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه‌

11:22 - 21/11/2021

6976جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، نرخی زێڕ له‌ بۆرسه‌ی جیهانی و بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رزبوه‌وه‌ و نرخی یه‌ك ئۆنسه‌ له‌ بۆرسه‌ی جیهانی گه‌یشته‌ 1845 دۆلار، نرخی‌ مسقاڵێك زێڕی‌ عه‌یاری‌ 21ـیش به‌ 380 هه‌زار دیناره‌.

 نرخی مسقاڵێك زێڕی‌ عه‌یار‌ 18 به‌ 330 هه‌زار دیناره‌

محه‌مه‌د حسێن، له‌ زه‌ڕه‌نگه‌ری‌ نیاز له‌ سلێمانی‌ به‌خه‌ندان-ی‌ راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخی‌ ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ بۆ‌ 1845 دۆلار به‌رزبوه‌وه‌ و نرخی مسقاڵێك زێڕی‌ عه‌یار‌ 18 به‌ 330 هه‌زار دیناره‌.

 نرخی‌ مسقاڵێك زێڕی‌ عه‌یاری‌ 21 به‌ 380 هه‌زاره‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نرخی‌ مسقاڵێك زێڕی‌ عه‌یاری‌ 21 به‌ 380 هه‌زار دیناره‌، نرخی مسقالێك عه‌یاره‌ 24یش به‌ 420 هه‌زار دیناره‌، هه‌روه‌ها نرخی لیره‌یه‌ك زێڕ به‌395 دۆلاره‌.

پێشتریش، محه‌مه‌د حسێن له‌ لێدوانێكدا به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاندبو، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر نرخی زێڕ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، به‌ڵام له‌ئێستادا رو له‌به‌رزبونه‌وه‌یه‌، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ له‌سه‌ری ساڵ، نرخی زێڕ رو له‌به‌رزبونه‌وه‌ ده‌كات، چونكه‌ به‌شێكی زۆر له‌وڵاتان پاكتاوی قه‌رز و داهاته‌كانیان به‌ زێڕ ده‌كه‌ن، به‌رزی نرخی نه‌وتیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی زێڕ دروستده‌كات.

نیشانەکردن

سلێمانی