نرخی نەوت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی

09:21 - 21/11/2021

6125جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان جارێكی دیكه‌ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و گه‌یشته‌ نزمترین ئاستی دو مانگی رابردو، به‌جۆرێك یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 78.89 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و 2.89%ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا. 

به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، نرخی نه‌وت 2.35 دۆلار له‌نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و به‌ڕێژه‌ی 2.89% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و گه‌یشته‌ 78.89 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی ته‌كساسسی ئه‌مریكاش 2.47 دۆلار له‌نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و به‌ڕێژه‌ی 3.15% دابه‌زی و گه‌یشته‌ 75.94 دۆلار. 

وڵاتانی ئه‌ندام له‌ڕێكخراوی ئۆپێك شێوازی به‌بازاڕكردن و خستنه‌ڕوی نه‌وتیان به‌هه‌مانشێوه‌ی رابردو هێشته‌وه‌ 

به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ئۆپێك له‌ مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ شێوازی به‌بازاڕكردن و خستنه‌ڕوی نه‌وتیان به‌هه‌مانشێوه‌ی رابردو هێشته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش وایكرد، نرخی نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاو به‌خۆوه‌ ببینێت، به‌جۆرێك له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردودا هاوشێوه‌ی نه‌بوه‌. 

پێشبینیده‌كرێت هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌فته‌ی سێیه‌م ببنه‌ هۆكارێك بۆ دابه‌زینی به‌های نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان

به‌وته‌ی چاودێران و شاره‌زایانی بواری ئابوری، پێشبینیده‌كرێت هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌فته‌ی سێیه‌م ببنه‌ هۆكارێك بۆ دابه‌زینی به‌های نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ جۆ بایدن ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای ژێرخانی ئابوری وڵاته‌كه‌ی به‌بڕی یه‌ك تریلیۆن دۆلار.

لای خۆیه‌وه‌ ڤیڤێك دار، راوێژكار ئابوری له‌ بانكی كۆمۆنوالس ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو، هۆكاری دابه‌زینی به‌رچاو له‌ نرخه‌كانی نه‌وتی خاو و به‌رهه‌مه‌كانی بریتییه‌ له‌ به‌رزبونه‌وه‌ی نه‌وتی كۆگاكراوی ئه‌مریكا و  ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئێران بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ته‌واوكردنی دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی.

نیشانەکردن

نەوت