كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌مشه‌و به‌فروباران ده‌بارێت

10:09 - 20/11/2021

48261جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، رێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردوی بڵاوكرده‌وه‌ و راشیگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له‌ناوچه‌ جیاجیاكان ئه‌گه‌ری به‌فرو بارانبارین هه‌یه‌.

كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردودا، له‌ هه‌ولێر و پیرمام و شه‌مامك دڵۆپ دڵۆپ بارانباریوه‌، هه‌روه‌ها له‌زاخۆ 1.5 ملم و له‌ دهۆك 0.7 ملم، له‌ بارزانیش 1.8 ملم بارانباریوه‌.
ئه‌مشه‌و له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم نمه‌ باران به‌شێوه‌ی پچرپچر به‌رده‌وامی ده‌بێت

راشیگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم نمه‌ باران به‌شێوه‌ی پچرپچر به‌رده‌وامی ده‌بێت، له‌ناوچه‌ شاخاویه‌ سنوریه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتیش، ئه‌گه‌ری به‌فرێكی كه‌م هه‌یه‌.

پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاندبو، له‌ئه‌نجامی درێژبونه‌وه‌ی نزمه‌ پاڵه‌ په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌مان، رۆژی شه‌ممه‌ له‌ كاته‌كانی به‌ره‌به‌یان ئاسمانی هه‌رێم ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور و پاشان بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه‌ بارانی كه‌م له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر و پاشان باران بارین له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌ به‌شه‌كانی سنوری پارێزگای دهۆك و ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕ و لوتكه‌ی ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوریه‌كان ئه‌گه‌ری به‌فرێكی كه‌می ده‌بێت".

نیشانەکردن

كه‌شناسی‌