په‌رستارێكی ئه‌مریكی چیرۆكی كاتی سه‌ره‌مه‌رگی نه‌خۆشه‌كانی ده‌گێڕێته‌وه‌

05:57 - 20/11/2021

43117جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

په‌رستارێكی سه‌ر به‌ خانه‌یه‌كی به‌ساڵاچوان باس له‌ ساتی مردنی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ له‌سه‌ره‌ مه‌رگدابون، هه‌روه‌ها ئه‌و قسانه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ هاوبه‌شه‌ و زۆربه‌یان پێش ساته‌كانی مردنیان ده‌یڵێن.

پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یل بڵاویكردوه‌ته‌وه‌،  جولی ماكفه‌یدن په‌رستارێرێك له‌ خانه‌ی به‌ساڵاچوانی لۆس ئه‌نجلۆس له‌ ولایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا، به‌شێكی زۆر له‌ نه‌خۆشه‌كانی كه‌ له‌سه‌ره‌ مه‌رگدان باسی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، كه‌ خۆشه‌ویسته‌كانی خۆیانیان دێته‌ پێش چاو، پێیان ده‌ڵێن، "هاتوین بۆلات تا بتبه‌ین له‌گه‌ڵ خۆمان، هیچ مه‌ترسه‌، لێره‌ین تا یارمه‌تیت بده‌ین".

تا ئێستا له‌ چۆنیه‌تی میكانیزمی ئه‌و هه‌سته‌ تێناگه‌ین كه‌ لای نه‌خۆشه‌كانمان دروست ده‌بێت 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "تا ئێستا له‌ چۆنیه‌تی میكانیزمی ئه‌و هه‌سته‌ تێناگه‌ین كه‌ لای نه‌خۆشه‌كانمان دروست ده‌بێت به‌ڵام ئه‌م هه‌سته‌ كه‌ لای نه‌خۆشه‌كه‌ دروست ده‌بێت، ماوه‌یه‌ك پێش مردنی به‌دیارده‌كه‌وێت، هه‌سته‌كه‌ش زۆرجار بینینی هاوڕێ و خۆشه‌ویسته‌كانیانه‌، یاخود فریشته‌یه‌ و كاتێك پرسیارێكی نامۆ ده‌كه‌ن به‌وه‌ی "ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم تۆش ده‌یبینیت؟"، ئه‌وان نا ترسن به‌ڵكو زۆر ئارامیان پێده‌به‌خشێ".

زۆربه‌ی زۆری ئه‌و نه‌خۆشانه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ڕوی ده‌رونی و هزریه‌وه‌ نه‌خۆش نین و له‌ ته‌واوی هێز و بیری هزری خۆیاندا

ده‌شڵێت، "به‌ڵێ ئه‌م هه‌سته‌، بۆ ئه‌وان زۆر جێگه‌ی خۆشحاڵيه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وان ناترسێنێت، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی په‌رستار بارێكی بێ وه‌ڵامه‌ و هه‌موكاتێكیش ڕوده‌دات، ڕاسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ وڕێنه‌كردن لێكی ده‌ده‌نه‌وه‌، به‌ڵام بۆ من وڕێنه‌كردن  نییه‌، چونكه‌ زۆربه‌ی زۆری ئه‌و نه‌خۆشانه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ڕوی ده‌رونی و هزریه‌وه‌ نه‌خۆش نین و له‌ ته‌واوی هێز و بیری هزری خۆیاندا".  

له‌سه‌ره‌ مه‌رگیاندا یان ده‌ڵێن خۆشمان ده‌وێیت یان بانگی دایك و باوكیان ده‌كه‌ن

جولی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، "ئه‌وه‌ی گرنگه‌ لێره‌دا بیخه‌مه‌ڕو، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌ مه‌رگیاندا یان ده‌ڵێن خۆشمان ده‌وێیت یان بانگی دایك و باوكیان ده‌كه‌ن، له‌مانه‌ش گرنگتر بریتییه‌ له‌وه‌ی چوار شت له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤدا ده‌گۆڕێت، هه‌ناسه‌دان، ڕه‌نگی پێست، ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش، ئه‌و چوار نیشانه‌ گرنگه‌ن كه‌ پێش ساتی مردن به‌دی ده‌كرێن و نیشانه‌ن بۆ مه‌رگی ئه‌و كه‌سه‌".

نیشانەکردن

ئه‌مریكا