خه‌ندان-
گه‌نجێكی ئه‌ڵمانی به‌هۆی ئاره‌زوكردن له بوكه‌ڵه‌ی كچان، نزیكه‌ی 58.000 پاوه‌ندی بۆ جوانكاری ڕوخساری خه‌رجكردوه، به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی تا نیشانی بدات كه گرنگی به ڕوخسار‌و جوانی خۆی ده‌دات.
پێگه‌ی "مه‌یلی ده‌یل"ی بریتانی بڵاویكردوه‌ته‌وه، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 27 (بیست و حه‌وت) ساڵ دانیشتوی شاری فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا نزیكه‌ی 58.000 (په‌نجا و هه‌شت هه‌زار) پاوه‌ندی خه‌رجكردوه بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگری جوانكاری تا شێوه‌ی بچێته‌وه سه‌ر ئافره‌ت و بوكه‌شوشه.
نزیكه‌ی 2.500 ( دو هه‌زار و پێنج سه‌د) پاوه‌ندی بۆ جوانكاری ددان به‌كارهێناوه
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، پاترێك ماست ئه‌و گه‌نجه‌ی كه پاره‌یه‌كی زۆری بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگری جوانكاری خه‌رجكردوه، له‌م دوایانه‌شدا نزیكه‌ی 2.500 ( دو هه‌زار و پێنج سه‌د) پاوه‌ندی بۆ جوانكاری ددان به‌كارهێناوه، نزیكه‌ی 45.500 (چل و پێنج هه‌زار و پێنج سه‌د) پاوه‌ندی بۆ جوانكاری لێو و بۆتۆكس خه‌رجكردوه، پاترێك له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا ئاره‌زوی كردوه شێوه‌ی له بوكه‌ڵه بچێت و وه‌ك كچ ده‌ربكه‌وێت، بۆیه بڕیاریداوه شێوه‌ی ڕوخساری له كوڕێكه‌وه بگۆڕێت بۆ ئافره‌ت.
من نامه‌وێت ڕه‌گه‌زی خۆم بگۆڕم وه‌ك كه‌سانی تر، چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه كه ئه‌وان پێكهاته سروشتییه‌كانی جه‌سته‌یان ڕێگا به‌و گۆڕانكارییه بدات
له‌لای خۆشییه‌وه، پاترێك ماست ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه، "من نامه‌وێت ڕه‌گه‌زی خۆم بگۆڕم وه‌ك كه‌سانی تر، چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه كه ئه‌وان پێكهاته سروشتییه‌كانی جه‌سته‌یان ڕێگا به‌و گۆڕانكارییه بدات، به‌ڵام جه‌سته‌ی من هیچ سیمایه‌كی مێینه‌ی تێدانییه، به‌ڵام ده‌كرێت به ئاسانی كاره‌كته‌ری نێرینه‌ی خۆم بۆ مێینه‌یه‌ك بگۆڕم، ئاره‌زوش ده‌كه‌م شێوه‌م به بوكهڵ بچێت چونكه ئه‌وه ده‌ریده‌خات كه گرنگی به‌خۆم و ڕوخساری خۆم ده‌ده‌م".