نرخی زێڕ به‌رزده‌بێته‌وه‌

10:33 - 19/11/2021

10927جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخی زێڕ له‌ بۆرسه‌ی جیهانی و بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رزبوه‌وه‌ و نرخی یه‌ك ئۆنسه‌ له‌ بۆرسه‌ی جیهانی گه‌یشته‌ 1901 دۆلار، نرخی‌ مسقاڵێك زێڕی‌ عه‌یاری‌ 21ـیش به‌ 390 هه‌زار دیناره‌.

 نرخی مسقاڵێك زێڕی‌ عه‌یار‌ 18 به‌ 333 هه‌زار دیناره‌

محه‌مه‌د حسێن، له‌ زه‌ڕه‌نگه‌ری‌ نیاز له‌ سلێمانی‌ به‌خه‌ندان-ی‌ راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخی‌ ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ بۆ‌ 1901 دۆلار به‌رزبوه‌وه‌ و نرخی مسقاڵێك زێڕی‌ عه‌یار‌ 18 به‌ 333 هه‌زار دیناره‌.

 نرخی‌ مسقاڵێك زێڕی‌ عه‌یاری‌ 21 به‌ 390 هه‌زاره‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نرخی‌ مسقاڵێك زێڕی‌ عه‌یاری‌ 21 به‌ 390 هه‌زار دیناره‌، نرخی مسقالێك عه‌یاره‌ 24یش به‌ 440 هه‌زار دیناره‌.

پێشتریش، محه‌مه‌د حسێن له‌ لێدوانێكدا به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاندبو، له‌ئێستادا زێڕ رو له‌به‌رزبونه‌وه‌یه‌، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ له‌سه‌ری ساڵ، نرخی زێڕ رو له‌به‌رزبونه‌وه‌ ده‌كات، چونكه‌ به‌شێكی زۆر له‌وڵاتان پاكتاوی قه‌رز و داهاته‌كانیان به‌ زێڕ ده‌كه‌ن.

نیشانەکردن

جیهان