روسنەفت: نرخی نەوت دەگاتە 120 دۆلاری ئەمریکی

09:38 - 17/11/2021

4407جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كۆمپانیای (روسنەفت)ی روسی رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکرێت لەنیوەی دوەمی ساڵی 2022دا نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 120 دۆلاری ئەمریکی بەرزبێتەوە.

 ساڵی داهاتودا بەهای یەک بەرمیل نەوت بۆ 120 دۆلاری ئەمریکی بەرزدەێتەوە

ئاوتابێک کریمۆڤ، جێگری سەرۆکی بەشی بازرگانی و تەکنیکی لە كۆمپانیای (روسنەفت)ی روسی لەدیداری بۆرسەی مۆسکۆدا ئاماژەی بەوەشکرد، "پێشبینی دەکەین لەنیوەی دوەمی ساڵی داهاتودا بەهای یەک بەرمیل نەوت بۆ 120 دۆلاری ئەمریکی بەرزبێتەوە".

لەئێستادا بەهای بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازارەکانی جیهاندا لە دەوروبەری 80 دۆلاردا مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام بەرزکردنەوەی هەناردەی نەوت و مەترسییەکانی دوبارە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە ئەوروپادا ناجێگیرییەکی بەردەوامی بەبەهای نەوت بەخشیوە.

 پێشبینی ده‌كه‌ن تا كۆتایی ئه‌مساڵ خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاتربێت

پەیوەست بەم بابەتەش كارۆلین باین، راوێژكاری ئابوری له‌دامه‌زراوه‌ی ئیكۆنومیكس رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن تا كۆتایی ئه‌مساڵ خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاتربێت و ده‌گاته‌ به‌رزترین ئاست، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2022ه‌وه‌ جارێكی دیكه‌ خواست له‌سه‌ر ئه‌و وزه‌یه‌ رو له‌دابه‌زین ده‌كات.

هەروەها ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌ی نه‌وت (ئۆپیك) هه‌فته‌ی ڕابردو پێشبینی خۆی بۆ خواست له‌سه‌ر نه‌وتی جیهانی بۆ چاره‌كی چواره‌می ئه‌مساڵ ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، پێشبینیده‌كه‌ن خواستی جیهانی له‌سه‌ر نه‌وت 330,000 به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا دابه‌زین به‌خۆوه‌ ببینێت، چونكه‌ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی وزه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ كه‌مبونه‌وه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا.

نیشانەکردن

نەوت ئابوری