خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند، دو كه‌سیان به‌تۆمه‌تی دزینی په‌له‌وه‌ر ده‌ستگیركردوه وله‌ئێستاشدا به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراون.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانیان له نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر 24 كاتژمێر له ئه‌ركدان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان و به‌رقه‌راركردنی ئه‌منیه‌ت و ئاسایش و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا له‌سه‌ر سكاڵای ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كه به‌وته‌ی خۆیان "په‌له‌وه‌ریان لێ دزراوه" دوای هه‌وڵ و ماندوبونێكی زۆر و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری توانیان دو كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن.
دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كان، دانیان به‌وه‌داناوه كه هه‌ستاون به‌دزینی چه‌ندین په‌له‌وه‌ر
راشیگه‌یاند، دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كان، دانیان به‌وه‌داناوه كه هه‌ستاون به‌دزینی چه‌ندین په‌له‌وه‌ر و له‌ئێستاشدا لیكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.
ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر دو ئۆتۆمبێل له جۆری BMW كه وه‌كو كه‌ره‌سته‌ی تاوانكاری به‌كارهێندراون
پۆلیسی راپه‌ڕین باسی له‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی دو تۆمه‌تباره‌كه‌دا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر دو ئۆتۆمبێل له جۆری BMW كه وه‌كو كه‌ره‌سته‌ی تاوانكاری به‌كارهێندراون، به‌بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 446 له‌یاسایی سزادانی عێراقی تۆمه‌تباران ڕاگیركراون.