خه‌ندان-
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ره‌تیكرده‌وه، رێگری له خێزان و خانه‌واده‌ی لاهور شێخ جه‌نگی كرابێت له‌به‌شی vip فڕۆكه‌خانه‌وه سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن و راشیگه‌یاند، "خۆیان نه‌یانویستوه له‌و به‌شه‌وه سه‌فه‌ر بكه‌ن".
سەرچاوەیەکی رەسمی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، "خێزان و خانەوادەی لاھور جەنگی بورھان خۆیان نەیانویستوە لە بەشی تایبەتی (vip)ەوە سەفەری دەرەوەی وڵات بکەن و ھیچ کەسێک رێگر نەبوە لێیان لە سەفەرکردنیان لەو بەشەوە، بەڵکو ھەواڵی دروست ئەمەیەو ھەر دەنگۆیەکی تر لەو بارەیە رەتدەکەینەوە".
پێشتر له‌به‌شێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه رێگە نەدراوە به خێزان و خانەوادەی لاهور جەنگی بورهان لە بەشی تایبەتی (vip) فڕۆكەخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه سه‌فه‌ری دەرەوەی وڵات بكەن.