خەندان- جۆراوجۆر
گرتەیەکی ڤیدیۆیی نێوان دو زەبەلاحترین ئاژەڵی سەر ڕوی زەوی تۆماردەکرێت و وەک جەنگێکی مێژویی نێوانیان هەژماردەکرێت، لەبەرئەوەی کەمتر ئەو دو جۆرە ئاژەڵە بەیەک دەگەن و ململانێییەکی لەو جۆرە دروست دەکەن.
پارێزەرێکی ژیانی ئاژەڵە کێوییەکانی باشوری ئەفریقیا دیمەنێكی نامۆ و دەگمەن لەڕێگەی مۆبایلەکەیەوە تۆماردەکات و دواتر بە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتیدا بڵاویدەکاتەوە، دیمەنەکە شەڕی نێوان كهركهدهن و گامێشێکی زەبەلاحە.
ئەو دو ئاژەڵە بەهۆی قەبارەی جەستەیانەوە خاوەنی هێزێکی لە ڕادەبەدەرن، كهركهدهنهكه کێشی لەشی نزیک دەبێتەوە لە تۆن و نیوێک (1500 کیلۆگرام)، لە بەرانبەردا گامێشەکە کێشی دەگاتە 700 کیلۆگرام، ئەگەرچی لەڕوی قەبارە و کێشی لەشیانەوە نابەرانبەرییەک لە ڕوبەڕوبونەوەکەدا دەبیندرێت، بەڵام هەردولایان دەکەونە شەڕێکی سەختەوە و هەریەکێکیان لە هەوڵی بەزاندنی ئەوی تردان.
ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە كهركهدهنهكه دو ئاژەڵی دیکەی هاوشێوەی خۆی لەگەڵدایە و گامێشەکەش چەند دانەیەکی دیکە هاوڕێیەتی دەکەن، هیچ یەکێک لەو دو لایەنە بەشداری لەو شەڕەدا ناکەن و وەک ئەوەی چاوەڕوانی کۆتاییەکەی بکەن تەماشایان دەکەن، بەڵام دواجار ململانێکەیان بەنزیکەیی بە یەکسانی بۆ هەردولا کۆتایی پێدەهێنن.
هێزی سەرسوڕهێنەری ئاژەڵەکان لەو شەڕەدا خۆی نیشان دەدات، فەلسەفەی ململانێ و بەگژداچونەوەکە لە سەرسەختی گامێشەکەدایە کە تاکو دوا تنۆکی هێز شەڕ لەگەڵ كهركهدهنهكه دەکات کە دو هێندەی خۆی کێشی قورسترە.
زۆرێک لەو کەسانەی تەماشای گرتە ڤیدیۆییەکەیان کردوە بەشێوەی کۆمێنت شیکردنەوەیان بۆ شەڕەکە کردوە و نوسیویانە "گامێشەکانی دیکە هێدی هێدی نزیک دەبنەوە لە شەڕەکە وەک ئەوەی چاوەڕوانی براوە بکەن، بەڵام كهركهدهنه مێیەکەی و بەچکەکەی لە دورەوە تەماشا دەکەن و وەک ئەوەی لە ترسی هێرشی گامێشەکان خۆیان پاراستبێت".
زۆرێک لە ماڵپەرە ئەلیکترۆنییەکان ئەو دیمەنەیان بڵاوکردوەتەوە، چونکە ئەو ڕوبەڕوبونەوەیە دەگمەنە و هەمو کات لەنێو ئاژەڵە زەبەلاحەکاندا نابیندرێت.