شاژنە ئێلیزابێس دڵەڕاوکێ دەخاتە دڵی بریتانییەکانەوە

04:06 - 14/11/2021

8975جار خوێندراوەتەوە

خەندان- جۆراوجۆر

لە مەراسیمی ڕۆژی یادکردنەوەی بریتانییەکاندا، شاژنە ئێلیزابێسی دوەم بەشداریی نەکردوە و بەو هۆیەوە دەنگۆی لەلای بەشێک لە خەڵکی ئەو میرنشینە دروستکردوە، هۆکارەکەی بۆ ئاگابون لەباری تەندروستی ناوبراو دەگەڕێتەوە.

کۆشکی باکینگهامی تایبەت بە پشودانی شاژنە ئێلیزابێسی دوەم، لە بەیانێکدا ئاماژەیان بەوە کردوە کە شاژن خەمبارە لەوەی بەشداریی لە مەراسیمەکەدا ناکات.

ئەگەرچی ئێستا شاژن تەمەنی 95 ساڵە، بەڵام ئەگەر لەو مەراسیمەدا بەشداربوایە دەبوە ڕوداوێکی مێژویی بۆ ناوبراو، چونکە پزیشکەکانی ڕێگرییان لێکردوە کە خۆی ماندو بکات و لە هەمو بۆنە و مەراسیمەکانی بریتانیا بەشداریی بکات.

هۆکاری بەشداریی نەکردنی شاژنە ئێلیزابێس دەگەڕێتەوە بۆ باری تەندروستی، لەبەرئەوەی مانگی ڕابردو بۆ ماوەی 24 سەعات لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشکیدا مایەوە.

لەکۆتایی بەیانەکەی کۆشکی باکینگهامدا ئاماژە بەوە کراوە کە شاژن ئامۆژگارییەکانی پزیشکەکانی جێبەجێکردوە، چونکە خشتەیەکی کار و فەرمانی ژیانی ڕۆژانەیان بۆ داناوە و ڕێگرییان لێکردوە هێندە خۆی ماندو بکات، چونکە هەڵکشانی تەمەن هەمو ئەو لەمپەرانەی بۆ دروست دەکات و باری تەندروستیی تێکدەدات.

پزیشکە تایبەتەکانی کۆشکی شاهانەییەکانی بریتانیا ئامۆژگاریی شاژنە ئێلیزابێسی دوەمیان کردوە کە لە مانگی تشرینی دوەم (مانگی 11) بۆ ماوەی دو هەفتە پشو وەربگرێت، بە واتایەکی دیکە بەهیچ شێوەیەک ئەرک و کارەکانی وەک شاژن جێبەجێ نەکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تۆڕی میدیایی BBC، شاژنە ئێلیزابێس لە مانگی تشرینی یەکەمدا (مانگی 10) ماندوبونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، چەندین سەردان و کاری گرنگی ئەنجامداوە و چەندین کەسایەتی بریتانیا و دەرەوەی بریتانیای بینیوە.

شاژنە ئێلیزابێسی تەمەن 95 ساڵ، لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردودا یەکەمجار بوە شەوێک لە نەخۆشخانە بەسەر بەرێت و ماندوبون تەنگی پێهەڵبچنێت.
شاژنە ئێلیزابێسی دوەم تائێستا بەتەمەنترین شاژنی مێژوی مرۆڤایەتییە کە لەسەر تەختی شاهانەییەکان مابێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە کەسانی نزیک لە شاژن ئاماژەیان بەوە کردوە کە ناوبراو بۆ کاری لەمەودوای ئامادەیە بەشداری ئەو مەراسیم و یاد و ئاهەنگانە بکات کەمتر قەرەباڵغی و کۆبونەوەکانی تێدایە، بە مانایەکی دیکە بۆ یادە گەورە و زەبەلاحەکان ئامادە نابێت و ڕەچاوی باری تەندروستیی خۆی دەکات.

وێنەکانی مەراسیمی ڕۆژی یادکردنەوە

Duchess of Cornwall at Westminster Abbey on 11 November 2021

Poppy wreaths at the Cenotaph

Former military members walk past the Cenotaph

1st Battalion of The Duke Of Lancaster's Regiment march through the streets of Liverpool

Liverpool

Prime Minister Boris Johnson observes a two-minute silence to mark Armistice Day.