خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان دو كه‌سیان ده‌ستگیركردوه كه به‌شێوازی جیاجیا و به فێڵ پاره‌یان له‌هاوڵاتیان وه‌رگرتوه، له‌ئێستاشدا دانیان به‌ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و به‌پێی مادده‌ی 456 له یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هاوڵاتیه‌ك سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاریان كرد به مه‌به‌ستی تۆماركردنی سكاڵا كه به وته‌ی خۆیان چه‌ند تۆمه‌تبارێك فێڵیان لێكردون بڕێك پاره‌یان به بڕی جیا جیا به فێڵ لێ وه‌رگرتون، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه كرایه‌وه بڕیاری دادوه‌ر وه‌رگیرا، دوای لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونی ورد زانیاری پێویست به ده‌ستهات".
تۆمه‌تباران له‌به‌رده‌می دادوه‌ر و پۆلیسدا دانیان ناوه به تاوانه‌كانیان كه به‌یه‌كه‌وه فێڵیان له چه‌ند هاوڵاتییه‌ك كردوه به نیازیش بون فێڵ له چه‌ند كه‌سی تر بكه‌ن
راشیگه‌یاند، "ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان به سه‌رپه‌رشتی بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری و به هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی ماكۆك و بنكه‌ی ئاسایشی بۆسكێن توانیان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا دو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن به ناوه‌كانی (ئ، ف، ڕ) هه‌روه‌ها (ك، ع، ش)، تۆمه‌تباران له‌به‌رده‌می دادوه‌ر و پۆلیسدا دانیان ناوه به تاوانه‌كانیان كه به‌یه‌كه‌وه فێڵیان له چه‌ند هاوڵاتییه‌ك كردوه به نیازیش بون فێڵ له چه‌ند كه‌سی تر بكه‌ن".
تۆمه‌تباران به شێوازێك تاوانی فێڵكردنهكانیان ئه‌نجامداوه كه بۆ هه‌ر جارێك یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان ته‌له‌فۆنی بۆ ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر ده‌كرد و داوای لێده‌كرد كه هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی ناو ماڵی بۆ بگوازێته‌وه و ناونیشانی نادروستی به شۆفێره‌كه ده‌دا
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "تۆمه‌تباران به شێوازێك تاوانی فێڵكردنهكانیان ئه‌نجامداوه كه بۆ هه‌ر جارێك یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان ته‌له‌فۆنی بۆ ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر ده‌كرد و داوای لێده‌كرد كه هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی ناو ماڵی بۆ بگوازێته‌وه، ئینجا ناوی شوێنێكی نادروستی به شۆفێره‌كه ده‌دا، له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانی متمانه لای شۆفێره‌كه هه‌ر ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی كه ته‌له‌فۆنی بۆ شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه ده‌كرد، تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ی ڕاده‌سپارد له شوێنێك چاوه‌ڕێی شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه بكات، ئینجا هه‌ر ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی كه یه‌كه‌مجار ته‌له‌فۆنی بۆ شۆفێره‌كه كردوه دوباره داوای له شۆفێره‌كه ده‌كرد كه بڕێك پاره بدات به‌و كه‌سه‌ی كه له‌سه‌ر ڕێگا چاوه‌ڕێی ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه كه‌لوپه‌لێكی ئۆتۆمبێلی بۆ بهێنێت، به‌ڵام له ڕاستیدا كه‌لوپه‌له‌كه له‌كاركه‌وتو بو، هیچ به‌هایه‌كی نه‌بو".
دوای وه‌رگرتنی پاره‌كه دواتر تۆمه‌تباره‌كان ته‌له‌فۆنه‌كانیان لهكاردهخست
پۆلیسی راپه‌ڕین ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "دوای وه‌رگرتنی پاره‌كه دواتر تۆمه‌تباره‌كان ته‌له‌فۆنه‌كانیان لهكاردهخست، بۆچهندینجار هه‌ر هه‌مان ئه‌و شێوازی فێڵكردنهیان به‌كارهێناوه به‌رامبه‌ر به چه‌ند شۆفێرێكی دیكه‌ی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر".
باسی له‌وه‌شكرد، دادوه‌ر بڕیاریدا به ڕاگرتنی تۆمه‌تباران به پێی ماده‌ی 456 له یاسای سزادانی عێراقی، ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی به‌كارهاتو له تاوانه‌كه‌دا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه".