خه‌ندان-
كه‌شناسێكی عێراقی رایگه‌یاند، له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه، شه‌پۆلێكی دیكه‌ی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان و به‌شێك له‌ناوچه‌كانی عێراق ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رماش له‌ناوچه شاخاوییه‌كان بۆ سفر پله‌ی سه‌دی نزم ده‌بنه‌وه.
نائیل عه‌لا كه‌شناسی عێراقی رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌ی كه‌شوهه‌وا ئه‌مشه‌و شه‌وێكی سارد ده‌بێت و سبه‌ینیش به‌هه‌مانشێوه كه‌شوهه‌وا سارد ده‌بێت و ئه‌گه‌ری نمه بارانیش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵات هه‌یه.
عێراق به‌گشتی رۆژی دوشه‌ممه ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی بارانبارینه‌وه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، عێراق به‌گشتی رۆژی دوشه‌ممه ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی بارانبارینه‌وه، رۆژی سێشه‌ممه‌ش بارانبارین زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام كاریگه‌ریه‌كه له‌سه‌ر ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست لاوازتر ده‌بێت".
شه‌پۆله‌كه ره‌شه‌با و هه‌وره بروسكه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت و لهناوچهیهكیشهوه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه پله‌كانی گه‌رما جیاوازیان ده‌بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شه‌پۆله‌كه ره‌شه‌با و هه‌وره بروسكه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت و لهناوچهیهكیشهوه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه پله‌كانی گه‌رما جیاوازیان ده‌بێت ، پێشبینیشده‌كرێت له دو رۆژی داهاتودا به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای پێشبینیكراو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له نێوان 18-22 پله و نزمترین پله‌ش 8 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت، له به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست 23 -24 پله و نزمترین پله‌ش 8-11 پله، له ناوچه‌كانی باشور به‌رزترین پله 25-26 پله و نزمترین پله‌ش له‌نێوان 12-13 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌رزترین پله له‌ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات 18-20 پله و نزمترین پله‌ش 7-9 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت و له‌ناوچه شاخاویه‌كانیش ده‌گاته سفر پله‌ی سه‌دی.