کارمەندێکی ناو فڕۆکە نامۆترین پرسیاری گەشتیاران ئاشکرا دەکات

04:27 - 13/11/2021

9102جار خوێندراوەتەوە

خەندان- جۆراوجۆر

یەکێک لە کارمەندەکانی ستافی ناو فڕۆکەیەک لە گرتەیەکی ڤیدۆییدا سەرسوڕهێنەرترین ڕوداوەکانی ناو فڕۆکە دەگێڕێتەوە، کە بەهۆی سەرنشینەکانەوە دوچاری چەندین پرسیاری جۆراوجۆر بوەتەوە.

تۆمی شیماتۆ، ئەو کوڕەی دەیان جار دوچاری پارسیارگەلێکی سەیروسەمەرە بوەتەوە کە گەشتیاران و سەرنیشنانی ناو فڕۆکەکان ڕوبەڕویان کردوەتەوە، ئەو حاڵەتە وایکردوە ناوبراو لە هەژمارە تایبەتەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە چوارچێوەی گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بڵاویان بکاتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری ڕوسیا تودەی، تۆمی شیماتۆ لە هێڵی ئاسمانی ئەمریکا ساڵانێکە خزمەت دەکات و ئەزمونێکی بێشوماری هەیە، باسی لەوە کردوە لە یەکێک لە گەشتەکانیدا سەرنشینێک پرسیارێکی لێ دەکات و دەڵێت "هەمو ئەو گەشتیارانەی لەم فڕۆکەیەداین بۆ یەک شوێن دەچین؟ لە یەک شوێن دەنیشینەوە؟".

شیماتۆ باسی لەوە کردوە کە ئەو پرسیارە یەکێک بوە لە سەیرترین ئەو بەسەرهاتانەی لەناو فڕۆکەکاندا ڕوبەڕوی بونەتەوە.

لە سەرگوزشتەیەکی دیکەدا شیماتۆ ئاماژەی بە پیاوێکی چینی داوە کە سەرمایەدار بوە و لێیپرسیوە "بەگوێرەی ئەزمونی تۆ، گەشتیارە بازرگانەکان لەدوای دابەزینیان لە فڕۆکەکە بەرەو کوێ دەڕۆن؟".

ناوبراو باسی لەوە کردوە ڕۆژێک لەناو فڕۆکەدا گەشتیارێک پرسیاری لێکردوە کە ئایا تائێستا چەندجار لە ژیانیدا بە فڕۆکە بە ئەسماندا فڕیوە؟ پێیڕاگەیاندوە کە ئەو لەماوەی 48 سەعاتدا نۆ جار گەشتی کردوە و ژمارەی هەمو ئەو گەشتانەی نوسیوە کە ئەنجامی داون.

لەکۆتایی گرتە ڤیدیۆییەکەیدا کە لە تیک تۆک بڵاویکردوەتەوە ئاماژەی بەوە کردوە کاتێک فڕۆکەکە بە ئاسماندا دەفڕێت گەشتیارەکان بێزاردەبن لە ژاوەژاوی دەنگی بزوێنەر و لاشەی فڕۆکەکە، هەربۆیە هەندێکیان بە خەڵکی ناو فڕۆکەکە دەڵێن کە کارێک بکەن و ئەو دەنگە ڕابگرن، کە ئەو بۆچونە بەلای شیماتۆوە گەمژانەترین دەربڕینە کە لە گەشتیارەکانی بینیوە.

وێنەی تۆمی شیماتۆ

Flight Attendant Explains Why We Really Shouldn't Wear Shorts On A Plane