وادەی شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین رادەگەیەنرێت

08:20 - 08/11/2021

67032جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
شارەزایەکی کەشناسی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی باران و بەفربارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، بەوهۆیەش کەشی زستانە و سەرما پێش دەکەوێت.

رۆژانی  17 بۆ 24ی ئەم مانگە  یەکەم شەپۆلی بەفر بارین هەرێم دەگرێتەوە
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، چاوەڕێ دەکرێت لەرۆژانی 17 بۆ 24ی ئەم مانگە ئەگەرێکی سەرەتایی هەیە کە یەکەم شەپۆلی بەفر بارین ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە، بەوهۆیەش کەشی زستانە و سەرما پێش دەکەوێت.
پێشبینی دەکرێت پێش ئەو وادەیەش شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم بگرێتەوە
ئەوەشی خستوەتەڕو، پێشبینی دەکرێت پێش ئەو وادەیەش شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
وادەی شەپۆلی بەفربارینەکە جێگیرنیە لەڕوی کات و ماوەی بەردەوامییەکەی
ئەو شارەزایەی کەشناسی دەڵێت، تائێستا وادەی شەپۆلی بەفربارینەکە جێگیرنیە لەڕوی کات و ماوەی بەردەوامییەکەی، بەڵام لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە شەپۆلی بەفربارین بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان پێشبینی کراوە.

نیشانەکردن

کەشناسی کەش و هەوا