وەتسئاپ خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێ ده‌خاته‌ به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌رانی

05:43 - 06/11/2021

8234جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

تۆڕی کۆمەڵایەتی وەتسئاپ (WhatsApp) رایگەیاند،  خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێ دەخەنە بەردەست به‌كارهێنه‌رانییان ئەویش پێدان و بەردەوامی بەکارهێنانی خزمه‌تگوزارییه‌کانە بۆماوه‌ی 14 (چوارده‌) رۆژ به‌بێ بونی ئینته‌رنێت، ئەم خزمەتگوزارییەش لە ئاپه‌ نوێیه‌كه‌دا بەردەست دەبێت.

بۆماوه‌ی 14 (چوارده‌) رۆژ و به‌بێ بونی ئینته‌رنێت دەتوانن خزمه‌تگوزارییه‌کان بەکاربهێنن
ماڵپەڕی (GSmarena) لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، به‌ كارهێنەرانی ئاپڵیكه‌یشنی (WhatsApp) ده‌توانن سود له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێ وه‌ربگرن، ئه‌ویش به‌كارهێنانی په‌یوه‌ندییه‌ به‌بێ به‌كارهێنانی مۆبایلێكی زیره‌ك و به‌بێ ئه‌وه‌شی به‌سترابێت به‌ هێڵه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه‌.
به‌مه‌رجێك ئامێره‌كانیان دوا ڤێرژنی وەتسئاپی لەسەر هەردو سسته‌می (IOS و Android)ی له‌سه‌ربێت
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، بۆ چه‌ند مانگێكە كۆمپانیای مێتا كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی وەتسئاپ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی بتوانن هه‌ژماری كه‌سی خۆیان به‌كار بهێنن له‌ ئامێرێكی تره‌وه‌ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هێڵی ئینته‌رنێت، به‌كارهێنه‌رانیشی ده‌توانن سود له‌م خزمه‌تگوزارییه‌ وه‌ربگرن، به‌مه‌رجێك ئامێره‌كانیان دوا ڤێرژنی وەتسئاپی لەسەر هەردو سسته‌می (IOS و Android)ی له‌سه‌ربێت.
بۆ سود وه‌رگرتن له‌م خزمه‌تگوزارییه‌ پێویسته‌، یه‌كه‌م جار بچیته‌ سه‌ر لیستی (Linked Devices)
ماڵپەڕەکە ئەوەشی خستوەتەڕو، بۆ سود وه‌رگرتن له‌م خزمه‌تگوزارییه‌ پێویسته‌، یه‌كه‌م جار بچیته‌ سه‌ر لیستی (Linked Devices) پاشان هه‌ڵبژاردنی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌ نوێیه‌ی كه‌ بۆی زیاد كراوه‌، ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ (Multi-Devices Beta) له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ته‌واوی ئه‌و به‌سته‌رانه‌ داده‌خرێنه‌وه‌ كه‌ به‌ستراونه‌ته‌وه‌ به‌ ئاپلیكه‌یشنه‌كه‌وه‌، پاشان ده‌كرێت نامه‌ و په‌یوه‌ندی وه‌ربگیرێت به‌بێ بونی ئینته‌رنێت و تا 14 ڕۆژ ده‌كرێت كاربكات به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ بونی ئینته‌رنێت.