خه‌ندان-
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاره‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی تایبه‌ت به "ده‌ركردنی لاهور جه‌نگی شێخ جه‌نگی، ژینۆ محه‌مه‌د، شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن، ئاڵا تاڵه‌بانی" په‌سه‌ندكرد.
میدیای فه‌رمی یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه، مه‌كته‌بی سیاسی به كۆی ده‌نگ بڕیاره‌كانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی په‌سه‌ندكرد كه تایبه‌ت بو به ده‌ركردنی هه‌ریه‌ك له ( لاهور جه‌نگی بورهان، ژینۆ محه‌مه‌د، شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن، ئاڵا ته‌حسین حه‌بیب) هه‌ڵپه‌ساردنی ئاراس جه‌نگی بورهان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ.
بڕیاره‌كان حكومی كۆتاییان وه‌رگرت به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، بڕیاره‌كان په‌سه‌ند كران دوای ته‌واوبونی ماوه‌ی تانه‌لێدان و سه‌رجه‌م ڕێكاره په‌یڕه‌ویه‌كان و بڕیاره‌كان حكومی كۆتاییان وه‌رگرت به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی.
رۆژی سێشه‌ممه (2ی تشرینی دوه‌می 2021) سه‌رچاوه‌یه‌ك به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، لاهور شێخ جه‌نگی له‌پۆستی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و هه‌ریه‌ك له ژینۆ محه‌مه‌د، شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن، ئاڵا تاڵه‌بانی له‌ریزه‌كانی یه‌كێتی دورخرانه‌وه.
دوێنێش له‌نامه‌یه‌كدا لاهور شێخ جه‌نگی كه ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كردبو، رایگه‌یاندبو، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێشتر داویه‌تی به بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رجه‌میان وه‌رده‌گرێته‌وه و داواشیكردبو، گشتاندن به‌نوسراوه‌كه‌ی بكرێت.