خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، رێژه‌ی بارانبارینی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی ئامارێكیش، له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردودا له كه‌ركوك زۆرترین بڕی بارانباریوه كه رێژه‌كه‌ی 3.6 ملیمه‌تر بوه.
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، بڕی بارانی 12 كاتژمێری ڕابردووی هه‌ندێك له ناوچه‌كانی هه‌رێمی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له سلێمانی 0.5 ملم، چه‌مچه‌ماڵ 1.2 ملم، دهۆك دڵۆپ دڵۆپ، زاخۆ 0.6 ملم، ئامێدی 1.0 ملم، باتوفه 1.2 ملم، كانی ماسی 1.0 ملم، مێرگه‌سۆر 0.2 ملم، ماوه‌ت 0.8 ملم، كه‌ركوك 3.6 ملم، خورماتوو دڵۆپ دڵۆپ، له خانه‌قینیش دڵۆپ دڵۆپ بارانباریوه".
پێشبینیده‌كرێت ئه‌مشه‌و باران بارین و نمه باران و هه‌وره تریشقه به شێوه‌ی بچڕ بچڕ به‌رده‌وام بێت
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "پێشبینیده‌كرێت ئه‌مشه‌و باران بارین و نمه باران و هه‌وره تریشقه به شێوه‌ی بچڕ بچڕ به‌رده‌وام بێت به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات (سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ده‌روبه‌ری) و باكوری ڕۆژهه‌ڵات (ناوچه‌كانی ڕاپه‌ڕین) و هه‌ندێك له ناوچه‌كانی گه‌رمیان و باكوری هه‌رێم، نمه‌باران له ناوه‌ڕاستی هه‌رێم ببارێت و هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم ئاسمان له‌نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، تاوه باران له‌پارێزگاكان ده‌بارێت و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش هه‌وره بروسكه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.