خه‌ندان-
له‌ناحیه‌ی ته‌قته‌قی سه‌ر به‌قه‌زای كۆیه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، سێ كه‌س به‌هۆی به‌ركه‌وتنیان به هه‌وره بروسكه به‌شێكی جه‌سته‌یان سوتا و دو كه‌سیش له برینداره‌كان، به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سوتاویهكهیانهوه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی هه‌ولێر كران.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌چه‌ند شایه‌دحاڵێكه‌وه له ناحیه‌ی ته‌قته‌ق به خه‌ندان دراون، ئه‌مشه‌و له‌سنوری ناحیه‌ی ته‌قته‌ق هه‌وره بروسكه له 3 (سێ) كه‌سی داوه كه دو كه‌سیان پێشمه‌رگه‌ن و له‌ئه‌ركدا بون، به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سوتاوییهكهیانهوه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی شاری هه‌ولێر كراون، ئه‌وی دیكه‌شیان هاوڵاتیه‌كی عه‌ره‌به و له‌ئێستادا له‌ته‌قته‌ق له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم ئاسمان له‌نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم ئاسمان له‌نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، تاوه باران له‌پارێزگاكان ده‌بارێت و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش هه‌وره بروسكه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.


