کۆچبەرێکی لوبنانی: ماندوم و پەشیمانم لە هەوڵدان بۆ بەزاندنی سنوری نێوان بیلاروس و پۆڵندا

10:56 - 24/10/2021

5053جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پەنابەرێکی نایاسایی لوبنانی باس لە چیرۆکی ژیان و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا دەکات و دەڵێت، ماندوە و پەشیمانە لە هەوڵدان بۆ بەزاندنی سنوری نێوان بیلاروس و پۆڵندا.

کۆچبەری لوبنانی عەلی عەبدولوارس-ی تەمەن 24 ساڵان، کە ماندوە و لە دارستانێکی ساردا لە سنوری نێوان بیلاروس و پۆڵندا گیریخواردوە، دەڵێت، پەشیمانە لە هەوڵدان بۆ چونە ناو یەکێتی ئەوروپا لە سنوری نێوان بیلاروس و پۆڵندا.

عەلی، کە پیشەی سەرتاشە و نەخۆشی کۆڵۆنی هەیە، چیرۆکی ژیان بۆ AFP گێڕاوەتەوە و وتویەتی، "هێندە ناخۆشە کە تۆ بۆ خراپترین دوژمنەکانت ناخوازیت. کابوسە".

پێنج شەش جار هەوڵمداوە سنوری نێوان بیلاروس و پۆڵندا ببەزێنم و هەمو جارەکان لەلایەن پۆلیسی پۆڵنداوە دەستگیرکرام
وتیشی، "پێنج شەش جار هەوڵمداوە سنوری نێوان بیلاروس و پۆڵندا ببەزێنم و هەمو جارەکان لەلایەن پۆلیسی پۆڵنداوە دەستگیرکرام و لە سنورەکە دورخراومەتەوە، لایەنی بیلاروسی ڕێگەی نەدا بچمە شاری مینسک-ی وڵاتەکە".
ئەفسەرە ئەمنییەکانی بیلاڕوس پێیان وتین کە ئێوە دو بژاردەتان هەیە، یان لێرە بمرن، یان لە پۆڵندا بمرن
ئەو کۆچبەرە دەڵێت، "ئەفسەرە ئەمنییەکانی بیلاڕوس پێیان وتین کە ئێوە دو بژاردەتان هەیە، یان لێرە بمرن، یان لە پۆڵندا بمرن".
عەلی یەکێکە لەو هەزاران کۆچبەرەی کە زۆربەیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و لە مانگی ئابەوە هەوڵیانداوە سنورێکی 400 کیلۆمەتریی ببەزێنن
عەلی یەکێکە لەو هەزاران کۆچبەرەی کە زۆربەیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و لە مانگی ئابەوە هەوڵیانداوە سنورێکی 400 کیلۆمەتریی ببەزێنن، ئەو رونیکردەوە کە بەهۆی قەیرانی ئابوریەوە بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی باشتر لوبنانی جێهێشتوە، تێچوی گەشتە تەواوەکەی لە شارەکەی خۆیەوە کە بیقاع-ە 4000 دۆلار بوە، دوای ئەوەی لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کۆمپانیایەکی دۆزیوەتەوە.

عەلی دەگێڕێتەوە، کە لەکاتی بێزاری خۆی لە دارستاندا ئاوی سەر گەڵاکانی خواردوەتەوە و بەهۆی ئەو کەشوهەوا ساردەوە نەیتوانیوە بخەوێت و جارێکیش لە لایەن سوپای پۆڵنداوە لەسەری دراوە.

هەرچەندە ئەو "ماندوە" و "وێرانە"، بەڵام دەڵێت، تێدەگات کە پاسەوانەکانی سنور "کاری خۆیان دەکەن، ئەرکی ئەوان پاراستنی وڵاتەکەیانە".
هێشتا چارەنوسی عەلی رون نییە، بەڵام هیواخوازە لە پۆڵندا مافی پەنابەری بەدەست بهێنێت، یان لانیکەم بگەڕێتەوە لوبنان
هێشتا چارەنوسی عەلی رون نییە، بەڵام هیواخوازە لە پۆڵندا مافی پەنابەری بەدەست بهێنێت، یان لانیکەم بگەڕێتەوە لوبنان.
یەکێتی ئەوروپا گومان لەوە دەکات کە بیلاروس لەپشت ئەو کۆچکردنە بە کۆمەڵەی کۆچبەرانە بۆ ناو پۆڵندا بێت
یەکێتی ئەوروپا گومان لەوە دەکات کە بیلاروس لەپشت ئەو کۆچکردنە بە کۆمەڵەی کۆچبەرانە بۆ ناو پۆڵندا بێت، کە وەک جۆرێک لە تۆڵەسەندنەوە لە سزاکانی ئەوروپا سەیر دەکرێت، بەڵام بیلاروس گلەیی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات لە بەرامبەر ئەو دۆخەی لەسەر سنورەکان دروستبوە.

پۆڵندا هەزاران سەربازی ناردوەتە سەر سنورەکان و پەرژینێکی تەلبەندی دروستکردوە، هاوکات قەدەغەی گەیشتنی ڕۆژنامەنوسان و کارمەندانی خێرخوازی بە تەواوی بۆ سنورەکە بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغەکردوە.

نیشانەکردن

کۆچبەر