زانكۆی راپه‌ڕین به‌كارهێنانی ده‌مامك ده‌كاته‌ ناچاری

09:33 - 19/10/2021

1007جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا، به‌كارهێنانی ده‌مامك له‌ناو خوێندكار و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێته‌ ناچاری و به‌بێ ده‌مامك رێگه‌یان پێنادرێت بچنه‌ ناو حه‌ره‌می زانكۆ و هۆڵه‌كانی خوێندنه‌وه‌.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، به‌ھۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی ڕاپه‌ڕین له‌ پێناو سه‌لامه‌تی ھه‌موان به‌ستنی ماسك ده‌كاته‌ ناچاری، بۆیه‌ ھه‌ر مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و خوێندكارێك ماسك نه‌به‌ستێت رێگه‌ی پێنادرێت، بێته‌ ناو حه‌ره‌می زانكۆ و ھۆڵه‌كانی وانه‌ خوێندن.

ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین به‌شێوه‌یه‌كی فراوان روی له‌زیادبون كردوه‌

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردودا ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین به‌شێوه‌یه‌كی فراوان روی له‌زیادبون كرد و ته‌ندروستی سنوره‌كه‌ش ژماره‌یه‌ك رێكاری بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ گرتوه‌ته‌به‌ر.

شوێنی به‌تاڵ بۆ مانه‌وه‌ی نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌كۆرۆنا نه‌ماوه‌

له‌دواین راگه‌یه‌ندراویشیدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین، له‌باره‌ی زۆربونی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا هۆشداریدا و ژماره‌یه‌ك بڕیاریش له‌باره‌ی ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی ده‌ركرد و رایگه‌یاند، شوێنی به‌تاڵ بۆ مانه‌وه‌ی نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌كۆرۆنا نه‌ماوه‌.

نیشانەکردن

رانیە