خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین، له‌باره‌ی زۆربونی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا هۆشداریده‌دات و ژماره‌یه‌ك بڕیاریش له‌باره‌ی ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی ده‌رده‌كات، راشیده‌گه‌یه‌نێت، شوێنی به‌تاڵ بۆ مانه‌وه‌ی نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌كۆرۆنا نه‌ماوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین، به‌هۆی به‌رده‌وامی به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و نه‌مانی شوێنی به‌تاڵ بۆ داخڵكردنی نه‌خۆشانی كۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌ی ژیان و سه‌نته‌ری كۆرۆنا له‌قه‌ڵادزێ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین هۆشداری ده‌داته هاوڵاتیان.
ده‌قی بڕیاره‌كانی ته‌ندروستی راپه‌ڕین:
یه‌كه‌م: سه‌ردانی نه‌خۆش به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ده‌كات.
دوه‌م: نه‌خۆش ته‌نها یه‌ك هاوه‌ڵی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و ڕێگه ته‌نها به‌یه‌ك كه‌س ده‌درێت بۆ داخڵبون له‌گه‌ڵ نه‌خۆش له‌ناو نه‌خۆشخانه‌دا.
سێیه‌م: پێویسته ههموئهوانهی داخڵی ناو ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان ده‌بن پابه‌ندی به‌كارهێنانی پێداویستیه خۆپارێزیه‌كان بن.