كودەتای مۆر لە عێراقدا؛ پێشبینی چاوەڕواننەكراوی هەڵبژاردنەكان سەركەوتنی پڕۆسەكە دەردەخات

09:53 - 17/10/2021

2480جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پەیمانگەی واشنتن بۆ لێکۆڵینەوە بڵاویكرده‌وه‌، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی عێراق، پێچه‌وانه‌ی هه‌مو پێشبینیه‌كان بون، چونكه‌ هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌قینه‌ی عێراقییه‌كان بون، ده‌نگده‌ران سزای ئه‌و كاندید و لایه‌نانه‌یاندا كه‌ دڵسۆزیان ته‌نها له‌گه‌ڵ عێراق نه‌بو.

پەیمانگەی واشنتن بۆ لێکۆڵینەوە "the Washington institute“ له‌ راپۆرتێكدا باسی لەوەکردوە، ئه‌نجامه‌ گشتیه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ره‌نگدانه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ بو له‌ دیمه‌نی سیاسیدا له‌ به‌رامبه‌ر زۆربه‌ی پێشبینیه‌كانی پێش پرۆسه‌كه‌ كه‌ ده‌كران، له‌كاتێكدا چاودێرانی بێلایه‌ن هیچكات پێشبینی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد ره‌وتی سه‌در 73 كورسی له‌ په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت له‌كۆی 329 كورسی په‌رله‌مان.

هیچ كه‌سێك پێشبینی نه‌ده‌كرد كه‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نزیك له‌ ئێران ژماره‌یه‌كی كه‌م كورسی به‌ده‌ستبهێنن
ئاماژەی بەوەشکردوە، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هیچ كه‌سێك پێشبینی نه‌ده‌كرد كه‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نزیك له‌ ئێران ژماره‌یه‌كی كه‌م كورسی به‌ده‌ستبهێنن، به‌تایبه‌ت هاوپه‌یمانی فه‌تح كه‌ 16 كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌كاتێكدا له‌سێ هه‌ڵبژاردنی رابردودا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بوه‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ریان له‌ناو په‌رله‌مان لاواز ببێت.
بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی تشرین و سه‌ربه‌خۆكان سه‌ركه‌وتو بون له‌ دروستكردنی جیاوازییه‌كی گه‌وره‌، ده‌ستكه‌وتیان تۆماركرد
له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتوه‌، "بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی تشرین و سه‌ربه‌خۆكان سه‌ركه‌وتو بون له‌ دروستكردنی جیاوازییه‌كی گه‌وره‌، ده‌ستكه‌وتیان تۆماركرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌شێكی زۆری بنكه‌ی ده‌نگده‌رانیان پشتگیری بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد و بێهیوا بون له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌ئێستاشدا كه‌ بزوتنه‌وه‌ی تشرین و سه‌ربه‌خۆكان زیاتر له‌ 40 كورسیان به‌ده‌ستهێناوه‌  ئه‌گه‌ر ڕازی بن وه‌ك یه‌ك كوتله‌ بچنه‌ ناو په‌رله‌مانه‌وه‌، كه‌ پێناچێت ببنه‌ كوتله‌ی دوه‌م یان سێیه‌م گه‌وره‌ترین، وه‌رچه‌رخانێك بۆ جوڵانه‌وه‌یه‌كی نوێ دروستده‌كه‌ن".
تێڕوانینی عێراق بۆ دامه‌زراوه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان زۆر ڕه‌شبینانه‌یه‌، كه‌ ڕێژه‌ی په‌سه‌ندكردنی جه‌ماوه‌ری بۆ په‌رله‌مان ته‌نها نزیكه‌ی 15% ده‌بێت
به‌پێی ڕاپرسیه‌كی رێكخراوی IACSS، تێڕوانینی عێراق بۆ دامه‌زراوه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان زۆر ڕه‌شبینانه‌یه‌، كه‌ ڕێژه‌ی په‌سه‌ندكردنی جه‌ماوه‌ری بۆ په‌رله‌مان ته‌نها نزیكه‌ی 15% ده‌بێت، له‌كاتێكدا ئاستی متمانه‌ی زۆربه‌ی دامه‌زراوه‌ جێبه‌جێكار و دادوه‌رییه‌كان به‌ هه‌مان شێوه‌ نزمه‌.
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ مشتومڕی دو له‌سه‌ر سێی گه‌نجانی باشوری عێراق كه‌مده‌كاته‌وه‌
له‌راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ مشتومڕی دو له‌سه‌ر سێی گه‌نجانی باشوری عێراق كه‌مده‌كاته‌وه‌"، كه‌ له‌ هه‌مان ڕاپرسیدا رایانگه‌یاندوه‌، "تاكه‌ ڕێگا بۆ گۆڕانكاری له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌ نه‌ك له‌ ده‌نگداندا".
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌وانه‌یه‌ وایان لێبكات كه‌ چاو به‌ بۆچونه‌كانیاندا بخشێننه‌وه‌
به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌وانه‌یه‌ وایان لێبكات كه‌ چاو به‌ بۆچونه‌كانیاندا بخشێننه‌وه‌ و هه‌روه‌ها به‌شداریی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌یان پێ ده‌دات كه‌ كاریگه‌ری خۆیان له‌ پرۆسه‌ی سیاسیدا به‌هێزتر بكه‌ن.
په‌یامه‌كه‌ی مه‌رجه‌عی باڵا له‌ 29ی (ئه‌یلول/9)ی 2021 كه‌ هانی عێراقییه‌كانی داوه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن
له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه‌ به‌ ڕۆڵی گرنگی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كراوه‌ و رونیكردوه‌ته‌وه‌، "په‌یامه‌كه‌ی مه‌رجه‌عی باڵا له‌ 29ی (ئه‌یلول/9)ی 2021 كه‌ هانی عێراقییه‌كانی داوه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕوداوانه‌ی كه‌لایه‌ن لایه‌نگرانیانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چون و تا شه‌وی هه‌ڵبژاردن، بونه‌ هۆكار كه‌ رێژه‌ی به‌شداریكردن 5-10% زیاد بكات".
پێشبینی ده‌كرا ڕێژه‌ی به‌شداری له‌ نێوان 25 بۆ 30% بێت
به‌پێی ڕاپرسییه‌كه‌، له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می مانگی (ئه‌یلول/9)ی 2021دا ئه‌نجامدراوه‌، پێشبینی ده‌كرا ڕێژه‌ی به‌شداری له‌ نێوان 25 بۆ 30% بێت، ئه‌م زیادبونه‌ش به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ سه‌ربه‌خۆكان و هێزه‌ ئایینییه‌ شیعه‌كان به‌هۆی فه‌توای مه‌رجه‌عی باڵا ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌.
دوه‌م فاكته‌ری گرنگ توانای حكومه‌تی عێراقه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، تا ئێستا هیچ ناڕێكییه‌كی سیستماتیكی هه‌ڵبژاردن تۆمارنه‌كراوه‌
بەپێی راپۆرتەکەی پەیمانگەی واشنتن، دوه‌م فاكته‌ری گرنگ توانای حكومه‌تی عێراقه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، تا ئێستا هیچ ناڕێكییه‌كی سیستماتیكی هه‌ڵبژاردن تۆمارنه‌كراوه‌، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2018 سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناكۆكی و ململانێیه‌ی دۆڕاوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌میدیاكانه‌وه‌ ئه‌نجامیده‌ده‌ن، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێز له‌سه‌ر هیچ ساخته‌كارییه‌كی سیسته‌ماتیكی هه‌ڵبژاردن بونی نیه‌.

فشاری دۆڕاوانی هه‌ڵبژاردن ئێستا له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی ساخته‌كاری تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورسه‌ له‌سه‌ر ئه‌دای حكومه‌ت له‌ لوتكه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردندا.

لەراپۆرتەکەی پەیمانگەی واشنتندا هاتوە، ئه‌گه‌ر كازمی بتوانێت به‌رگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆڕاوان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بگرێت، ئه‌وا ئه‌مه‌ وه‌ك یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنه‌كانی حكومه‌ت تۆمار ده‌كرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی كازمی نه‌توانێت شانازی به‌ هیچ ده‌ستكه‌وتێكی دیكه‌شه‌وه‌ بكات، به‌ڵكو ئه‌وان ده‌توانن شانازی به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی دادپه‌روه‌رانه‌ بكه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌ هه‌لومه‌رجی سیاسی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی زۆر ئاڵۆزدا، ئێستا حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی ده‌توانێت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ بكات كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و داواكاریانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ر داوای ده‌كرد جێبه‌جێی كردوه‌.