پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین: ته‌رمی گه‌نجێك گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ كه‌ شوێنه‌واری په‌ت به‌ملیه‌وه‌ هه‌بو

06:14 - 16/10/2021

3262جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌مردویی گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ كه‌ شوێنه‌واری په‌ت به‌ملیه‌وه‌ هه‌بو، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش، ته‌رمه‌كه‌شی ره‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرا.

پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 5:00 ئێواره‌ ته‌رمی گه‌نجێك به‌ناوی (د .ٲ .ٲ) له‌دایك بوی ساڵی 2001، پیشه‌ی خوێندكاری په‌یمانگای كۆمپیوته‌ری قه‌ڵادزێ گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ "شوێنه‌واری په‌ت به‌ ملیه‌وه‌ هه‌بو".

 به‌مه‌به‌ستی هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرا

راشیگه‌یاند، دوای توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی به‌مه‌به‌ستی هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرا.
دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ ڕێكخراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌.

له‌روداوێكی هاوشێوه‌دا، 14ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند، ته‌رمی ئافره‌تێك گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ كه‌ شوێنه‌واری په‌ت به‌ملیه‌وه‌ دیار بو، پاش رێكاره‌كانیش، راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی كرایه‌وه‌.

نیشانەکردن

رانیە