خەندان-
لەکاتێکدا توێژینەوەکان باس لەوەدەکەن به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌تایبه‌ت فه‌یسبوك ده‌ناڵێن به‌ده‌ست ئه‌وه‌ی كه ناتوانن له‌و جیهانه جیاببنه‌وه، لەهەمانکاتدا شارەزایانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند رێگایەک پێشنیاز دەکەن کەبەهۆیەوە بەکارهێنەران دەتوانن کەمتر وابەستە بن و ژیانیان بەرەو ئاڕاستەیەکی دیکە بگۆڕن.
ترس له پارێزراوی زانیارییه كهسییهكانیشی هه‌یه
ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست لەراپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌تایبه‌ت فه‌یسبوك ته‌نها ئه‌و لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه نییه كه وه‌ك ته‌نها خزمه‌تگوزاریه‌ك بۆ ناسین و نزیك كردنه‌وه‌ی سنوره‌كان چاوی لێبكرێت، به‌ڵكو ترس له پارێزراوی زانیارییه كهسییهكانیشی هه‌یه كه ئه‌وه‌ش چه‌ندین ساڵە بوەته جێی پرسیار لای ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا.
گه‌وره‌ترین كێشه‌ی به‌كارهێنه‌رانی فەیسبوک ئه‌وه‌یه كه ناتوانن له‌و گروپ و چالاكیەکانی دوربكه‌ونه‌وه
ئەوەشی خستوەتەڕو، گه‌وره‌ترین كێشه‌ی به‌كارهێنه‌رانی فەیسبوک ئه‌وه‌یه كه ناتوانن له‌و گروپ و چالاكییانه دوربكه‌ونه‌وه كه فه‌یسبوك بۆی ته‌رخان كردون، چونكه نه‌ك ته‌نها بوەته هۆی لێكنزیك كردنه‌وه‌ی كلتوره جیاوازه‌كان، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌شی پێكه‌وه بهستوەتهوه كه خاوه‌نی هه‌مان نه‌خۆشی ده‌گمه‌نن.
(یوتیوب YouTube) بۆ سه‌رچاوه ڤیدیۆیی و هه‌واڵییه‌كان بکەن بە جێگرەوە
لەبارەی رێگاکانی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش راپۆرتەکە کە لەلایەن ژمارەیەک شارەزایی بوارەکەوە نوسراوە دەڵێت، رێنمایی خوێنه‌ران دەکەن له‌وه‌ی كه ده‌كرێت ته‌نها ئاپڵیكهیشنهكانی وه‌ك (پێنترێست Pinterest) به‌كاربهێنن بۆ ته‌ماشا كردنی وێنه‌و و (یوتیوب YouTube) بۆ سه‌رچاوه ڤیدیۆیی و هه‌واڵییه‌كان و (ئاپڵ نیوز Apple News) وه‌ك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه سیاسی و جیهانییه‌كان.
بۆ په‌یام و په‌یوه‌ندییه تهلفۆنیهكان (سیگناڵ Signal) پێشنیاز دەکەین
لەبارەی مەترسییەکانیش لەسەر ئاسایشی زانیارییەکان لە فەیسبو ئاماژە بەوەکراوە، بۆ په‌یام و په‌یوه‌ندییه تهلفۆنیهكانی نێو ئه‌ندامه‌كانی خێزان، ڕێنمایی له به‌كارهێنانی ئاپلیكهیشنێكی وه‌ك (سیگناڵ Signal) دەکەن كه ده‌توانێ شوێن گره‌وه‌ی ماسنجه‌ر و فه‌یسبوك بێت.