خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ته‌رمی ئافره‌تێك گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه كه شوێنه‌واری په‌ت به‌ملیه‌وه دیار بو، پاش رێكاره‌كانیش، راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی كرایه‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، پۆلیسی ڕاپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌رمی ئافره‌تێك به‌ناوی (د، ٲ، م) له دایكبوی ساڵی 2001 پیشه ژنی ماڵ دانیشتوی گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی قه‌زای ڕانیه گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه كه شوێنه‌واری په‌ت به‌ملیه‌وه دیاربو.
به‌وته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و ئافره‌ته، "له‌ماڵی خۆیان به په‌ت خۆی هه‌ڵواسیوه به‌و هۆیه‌وه مردوه"
پۆلیس راپه‌ڕین راشیگه‌یاندوه، به‌وته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و ئافره‌ته، "له‌ماڵی خۆیان به په‌ت خۆی هه‌ڵواسیوه به‌و هۆیه‌وه مردوه".
ته‌رمی ئافره‌ته‌كه دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی توێكاری له پزیشكی دادوه‌ری رانیه ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ته‌رمی ئافره‌ته‌كه دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی توێكاری له پزیشكی دادوه‌ری رانیه ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕوداوه‌كه كرایه‌وه، لێكۆڵینه‌وه له له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.