فەیسبوک 986 هەژماری تایبەتی سەربازی قەدەغە دادەخات

12:35 - 13/10/2021

1538جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڵگەنامەیەکی فەیسبوک ئاشکرایکرد، کە 986 هەژماری تایبەتی سەربازی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک قەدەغەکراون و داخراون.

بەپێی ماڵپەڕی تەکنەلۆجیا ڤێرج، 986 هەژماری تایبەتی سەربازی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بلۆککراون و خراونەتە گەورەترین لیستی کەسان و رێکخراوە مەترسیدارەکان. 

 ئەو هەژمارانە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە بەکارهێنراون هەروەها ئەو گروپانەی کە کاری توندوتیژی یان تاڵانی دەکەن لە کاتی خۆپیشانداندا
لیستەکەی فەیسبوک ئاماژەی کردوە بەوەی، کە ئەو هەژمارانە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە بەکارهێنراون، کە تواناکانی خۆیان پێش دەخەن، هەروەها ئەو گروپانەی کە کاری توندوتیژی یان تاڵانی دەکەن لە کاتی خۆپیشانداندا.

لیستی "کەسان و رێکخراوی مەترسیدار" لە گروپە توندڕەوەکان و رەگەزپەرستەکانی سەر رێکخراوەکانی قاعیدە و ڕێکخراوە تیرۆریستییە جیهانییەکانی تر پێکهاتوە.