خه‌ندان-
له‌ئه‌نجامی بارانبارینێكی زۆر له ویلایه‌تی ئالابامای ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 4 (چوار) كه‌س مردن و چه‌ندین ماڵیش داڕوخان و ژماره‌یه‌ك رێگاش داخران.
به‌رپرسێكی ناوچه‌ی مارشاڵی ویلایه‌تی ئالاباما رایگه‌یاند، به‌هۆی بارانبارینێكی به‌هێز كه روی له‌شاره‌كه‌یان كردوه، تاوه‌كو ئێستا 4 (چوار) منداڵ ژێرئاوكهوتون و مردون، جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل به‌ته‌واوی كه‌وتونه‌ته ژێرئاوه‌وه و زیانی زۆری ماددیان به‌ركه‌وتوه.
نزیكه‌ی 20 (بیست) ئۆتۆمبێل له بارانبارینه‌كه رزگاركراون
به‌رپرسانی ویلایه‌تی ئالاباما باسیان له‌وه‌كرد، نزیكه‌ی 20 (بیست) ئۆتۆمبێل له بارانبارینه‌كه رزگاركراون و 80 (هه‌شتا) ماڵی دیكه‌ش به‌هۆی دروستبونی لافاوه‌وه زیانی زۆریان به‌ركه‌وتوه.
دوێنێ چوارشه‌ممه، ده‌سته‌ی نیشتمانی كه‌شناسی ئه‌مریكا هۆشداریدا له دروستبونی لافاوێكی كتوپڕ له ناوچه‌ی شێلبی و جێفرسۆن له ئالاباما و راشیگه‌یاند، پێشبینیده‌كرێت له‌نێوان 13 بۆ 25 سانتیمه‌تر بارانبارین له رۆژێكدا تۆماربكرێت.