خەندان-
تیمی ئەندازیارانی سەرپەرشتی فەیسبوک رایگەیاند، هۆکاری لەکارکەوتنی تۆڕەکانی فەیسبوک، واتس‌ئاپ، ئینستاگرام لە ئێوارەی رۆژی دوشەممەوە بۆ ماوەی شەش کاتژمێر بەهۆی هەڵەیەکەوە بوە، دوای ئەوەی گۆڕانكاریی له تۆڕه‌كه‌یدا كردوه، كه كاریگه‌ری دروستكردوه بۆ سه‌ر ناوه تایبه‌ته‌كانی ناو ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه.
گۆڕانکاری لە سیستمی تۆڕەکان بوە هۆی ئەو کێشانە کە سەرئەنجام بۆ ماوەی شەش کاتژمێر تۆڕەکانی فەیسبوک، واتس‌ئاپ و ئینستاگرام لەکارکەوتن
لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی ئەندازیارانی کۆمپانیاکەدا بڵاوکراوەتەوە هاتوە، کە "گۆڕانکاری رێکخستنەکان لە سیستەمی ڕێنمایی بنەڕەتی بەرپرس لە ڕێکخستنی ئینتەرنێت و ناوەندەکانی داتامان، بوە هۆی ئەو کێشانە کە سەرئەنجام بۆ ماوەی شەش کاتژمێر تۆڕەکانی فەیسبوک، واتس‌ئاپ و ئینستاگرام لەکارکەوتن".
راگرتنی تۆڕی کۆمەڵایەتی نەبوەتە هۆی دزەکردن یان ئاشکراکردنی داتای بەکارهێنەر
هاوکات فەیسبوک دوپاتیکردەوە، راگرتنی تۆڕی کۆمەڵایەتی نەبوەتە هۆی دزەکردن یان ئاشکراکردنی داتای بەکارهێنەر.
فەیسبوک، ئینستاگرام و واتس‌ئاپ گەڕانەوە و ئێستا کار دەکەن، بمانبورن بۆ وەستانی تۆڕەکان
شەوی رابردو دوای ئەوەی کە فەیسبوک کارا بوەوە، کۆمپانیاکە داوای لێبوردنی لە بەکارهێنەرانی کرد، مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فەیسبوک لە هەژماری خۆی بڵاویکردەوە، "فەیسبوک، ئینستاگرام و واتس‌ئاپ گەڕانەوە و ئێستا کار دەکەن، بمانبورن بۆ وەستانی ئەمڕۆمان و دەزانم چەند پشت دەبەستن بە خزمەتگوزارییەکانمان بۆ پەیوەندیکردن بە کەسە نزیکەکانتانەوە".
به‌گوێره‌ی گۆڤاری "فۆربس" به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی فه‌یسبوك و دابه‌زینی نرخی پشكه‌كانی به‌ڕێژه‌ی 5.63%وه، مارك زوكه‌ربێرگ به 6.900.000.000 (شه‌ش ملیار و نۆسه‌د ملیۆن) دۆلار شه‌وی دوشه‌ممه له‌ده‌ستدا و سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی بۆ 115.800.000.000 (سه‌د و پازده ملیار و هه‌شتسه‌د ملیۆن) دۆلار دابه‌زی، بۆ هه‌ر كاتژمێرێكیش 161 (سه‌د و شه‌ست یه‌ك) ملیۆن دۆلار مارك زوكه‌ربێرگ زیانی به‌ركه‌وتوه.
پشكه‌كانی فه‌یسبوك به‌ڕێژه‌ی 5.63% دابه‌زینیان به‌خۆوه بینی، به‌جۆرێك به‌های یه‌ك پشك گه‌یشته 323.69 (سێسه‌د و بیست و سێ دۆلار و شه‌ست و نۆ سه‌نت)، ئه‌مه‌ش به‌گه‌وره‌ترین دابه‌زینی پشكه‌كانی فه‌یسبوك داده‌نرێت.