خه‌ندان-
گۆڤاری "فۆربس" بڵاویكرده‌وه مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبوك به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی فه‌یسبوكه‌وه، ئێواره‌ی رۆژی دوشه‌ممه نزیكه‌ی 7 (حه‌وت) ملیار دۆلاری له‌ده‌ستدا و به‌ڕێژه‌ی 5.63% نرخی پشكه‌كانی فه‌یسبوك دابه‌زی.
به‌گوێره‌ی گۆڤاری "فۆربس" به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی فه‌یسبوك و دابه‌زینی نرخی پشكه‌كانی به‌ڕێژه‌ی 5.63%وه، مارك زوكه‌ربێرگ به 6.900.000.000 (شه‌ش ملیار و نۆسه‌د ملیۆن) دۆلار شه‌وی دوشه‌ممه له‌ده‌ستدا و سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی بۆ 115.800.000.000 (سه‌د و پازده ملیار و هه‌شتسه‌د ملیۆن) دۆلار دابه‌زی، بۆ هه‌ر كاتژمێرێكیش 161 (سه‌د و شه‌ست یه‌ك) ملیۆن دۆلار مارك زوكه‌ربێرگ زیانی به‌ركه‌وتوه.
پشكه‌كانی فه‌یسبوك به‌ڕێژه‌ی 5.63% دابه‌زینیان به‌خۆوه بینی
پشكه‌كانی فه‌یسبوك به‌ڕێژه‌ی 5.63% دابه‌زینیان به‌خۆوه بینی، به‌جۆرێك به‌های یه‌ك پشك گه‌یشته 323.69 (سێسه‌د و بیست و سێ دۆلار و شه‌ست و نۆ سه‌نت)، ئه‌مه‌ش به‌گه‌وره‌ترین دابه‌زینی پشكه‌كانی فه‌یسبوك داده‌نرێت.
به‌هۆكارێكی نادیار هه‌ردو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و ئینستگرام له‌گه‌ڵ وه‌تس ئه‌پ له‌كاركه‌وتن
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له‌به‌شێكی وڵاتانی جیهان، به‌هۆكارێكی نادیار هه‌ردو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و ئینستگرام له‌گه‌ڵ وه‌تس ئه‌پ له‌كاركه‌وتن .
لهڕاگهیهندراوێكیشدا، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاندوه، "ئاگادارین هه‌ندێك كه‌س كێشه‌یان هه‌یه له به‌كارهێنانی ئهپهكانمان و به‌رهه‌مه‌كانمان، كارده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی به‌زوترینكات شته‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه دۆخی ئاسایی، داوای لێبوردنیش ده‌كه‌ین له هه‌ر نا دڵنیاییه‌ك".