خه‌ندان-
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی له‌كاركه‌وتنی ئه‌په‌كانی فه‌یسبوك و ئینستگرام و وه‌تس ئه‌پ بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، كارده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی به‌زوترینكات شته‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه دۆخی ئاسایی.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه و رایگه‌یاندوه، "ئاگادارین هه‌ندێك كه‌س كێشه‌یان هه‌یه له به‌كارهێنانی ئهپهكانمان و به‌رهه‌مه‌كانمان".
كارده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی به‌زوترینكات شته‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه دۆخی ئاسایی
راشیگه‌یاندوه، "كارده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی به‌زوترینكات شته‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه دۆخی ئاسایی، داوای لێبوردنیش ده‌كه‌ین له هه‌ر نا دڵنیاییه‌ك".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له‌به‌شێكی وڵاتانی جیهان، هه‌ردو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و ئینستگرام له‌گه‌ڵ وه‌تس ئه‌پ له‌كاركه‌وتن و له‌به‌شێك له وڵاتانیش فه‌یس تایمیش له‌كاركه‌وتوه.


