خه‌ندان-
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له‌به‌شێكی وڵاتانی جیهان، هه‌ردو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و ئینستاگرام له‌گه‌ڵ وه‌تس ئه‌پ له‌كاركه‌وتن و لەبەشێك لە وڵاتانیش فەیس تایمیش لەكاركەوتوە.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "DOWN DETECTOR" له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان، كه به‌شێكی زۆر له‌وڵاتانی ئه‌وروپا وه‌ك فڕه‌نسا، بریتانیا، ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌وانه‌ش نیویۆرك و مۆنترێلا، شیكاگۆ، داڵاس، هاوستن، سان فڕانسیسكۆ، لۆس ئه‌نجلس، هه‌روه‌ها له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی دیكه هه‌ردو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و ئینستاگرام له‌گه‌ڵ وه‌تس ئه‌پ له‌كاركه‌وتن، لەبەشێك لە وڵاتانیش فەیس تایمیش لەكاركەوتوە.
فه‌یسبوك ئینستاگرام و واتس ئه‌پ و فه‌یس تایم، هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه
تاوه‌كو ئێستا، فه‌یسبوك ئینستاگرام و واتس ئه‌پ و فه‌یس تایم، هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی هۆكاری له‌كاركه‌وتنی هه‌ردو تۆڕه‌كه بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.
له‌ئێستادا سه‌رانسه‌ری جیهان به‌ڕێژه‌ی 74% په‌یوه‌ست بون به سێرڤه‌ری فه‌یسبوك راگیراوه، 8% كێشه له‌ئه‌پی مۆبایله‌كان، 4% كێشه له چونه ناوه‌وه‌ی فه‌یسبوك، 1% كێشه له‌وه‌رگرتنی بابهتهكان دروستبوه.
