پۆلیس کۆتایی بە چیرۆکی کەوتنەوەی ئاگرێک کە دو منداڵی تیادا مردن و خێزانێکی شێواند، دەهێنێت

12:06 - 02/10/2021

15462جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لێکۆڵەرەوەکانی کۆتایی یەکەی تاوانی کوشتن لە پۆلیسی شاری یۆرک لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئینگلتەرا لەبارەی کەوتنەوەی ئاگرێک لە ماڵێکدا راگەیەندرا، کە لەروداکەدا دو منداڵ مردن و دایکی و منداڵێکی دیکەشیان بە سەختی بریندارببون، پۆلیس روداوەکەی بە رێکەوت داناوە و هیچ کەسێکی تۆمەتبار نەکردوە.

بەپێی ماڵپەڕی فەرمی پۆلیسی یۆرک، کە شارەکە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئینگلتەرا، لێکۆڵینەوەکانی کۆتایی یەکەی تاوانی کوشتن دەریدەخەن ئەو ئاگرەی رۆژی یەکشەممە 17ی (ئایار/5)ی 2020 لە ماڵێکدا لە شاری مەرکهام کەوتەوە و دو منداڵ بەهۆیەوە مردن، بە رێکەوت دادەنرێت و هیچ کەسێک تۆمەتبار ناکرێت.

لەکاتی گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس سێ کەسیان دۆزیوەتەوە کە بەهۆی ئاگرەکەوە بە سەختی برینداربون

بەپێی راپۆرتەکەی پۆلیس، لەکاتی کەوتنەوەی ئاگرەکەدا ئاگادارکراون کە ئاگرێک لە شەقامی بورئۆک کەوتوەتەوە و لەکاتی گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس سێ کەسیان دۆزیوەتەوە کە بەهۆی ئاگرەکەوە بە سەختی برینداربون.

 خێزانێکی پێنج کەسی لە شوێنەکە نیشتەجێ بون، کە منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ، منداڵێکی تەمەن 14 ساڵ و دایکیان کە ژنێکی تەمەن 41 ساڵە لەکاتی کەوتنەوەی ئاگرەکەدا برینداربون 

ئەفسەرەکانی پۆلیس دەستنیشانیان کردوە، کە خێزانێکی پێنج کەسی لە شوێنەکە نیشتەجێ بون، کە منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ، منداڵێکی تەمەن 14 ساڵ و دایکیان کە ژنێکی تەمەن 41 ساڵە لەکاتی کەوتنەوەی ئاگرەکەدا برینداربون و دۆزراونەتەوە، هەمویان بەهۆی سەختی برینەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە لە کاتی ڕوداوەکەدا باوکەکە لە ماڵەوە نەبوە.

دو رۆژ دوای روداوەکە کوڕێکی تەمەن 12 ساڵ لە 19ی ئایاری 2020 لەناوی ماڵەکەدا ببو، مردوە

لەراپۆرتەکەدا هاتوە، دو رۆژ دوای روداوەکە کوڕێکی تەمەن 12 ساڵ لە 19ی ئایاری 2020 لەناوی ماڵەکەدا ببو، مردوە، دواتریش لە 22ی تەموزدا کوڕە شەش ساڵانەکەش لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە مردوە.

سەرەڕای ئەوەی لێکۆڵینەوەکانی کۆتایی پۆلیس دەریخەن کە هیچ کەسێک لەروداوەکەدا تۆمەتبار نیە، بەڵام داوا دەکرێت هەر کەسێک زانیاری هەبێت پەیوەندیان پێوە بکات

سەرەڕای ئەوەی لێکۆڵینەوەکانی کۆتایی پۆلیس دەریخەن کە هیچ کەسێک لەروداوەکەدا تۆمەتبار نیە، بەڵام داوا دەکرێت هەر کەسێک زانیاری هەبێت پەیوەندی بە یەکەی تاوانی کوشتن لە پۆلیسی هەرێمی یۆرک بکات.

ھەڵەی منداڵەکان بوە لەژێرزەمینەکە، چیا  لەقاتی دوھەم  بوە و ئاگای لێیان نەبوە

تاهیر شێخ ساڵح، کە سەرۆکی خێزانەکەیە لەبارەی بڕیاری کۆتایی پۆلیس نوسیویەتی، "دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و درێژ خایەن لە ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دوێنێ ڕاپۆرتی کۆتایی پۆلیس دەرچو،  کە ھۆکاری ڕوداوەکە ( سروشتی بوە و ھیچ دەستێکی قەستی و تاوانی تێدا نەبوە، ھەڵەی منداڵەکان بوە لەژێرزەمینەکە، چیا  لەقاتی دوھەم  بوە و ئاگای لێیان نەبوە)، ھاواری دڵم لە سەرەتاوە تائێستا (لاحول ولا قوة الابالله) و (حسبي الله ونعم الوكيل) بوە و ڕازی بوم بەقەدەری خوا".

May be an image of 3 people, child and text