پێنج گوللـە تۆپ لەنزیک سەربازگەی تورکیا لەباشیک کەوتنەخوارەوە

09:27 - 24/09/2021

4835جار خوێندراوەتەوە

دیمەنی هێرشێکی موشەکی وێنە: ئەرشیف

خەندان-

ئەمشەو پێنج گوللـە تۆپ لەنزیک سەربازگەی تورکیا لەسنوری باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کەوتنەخوارەوە، لەئەنجامدا سێ گوللـە تۆپیان تەقیونەتەوە و دو گوللـە تۆپی دیکەش نەتەقیونەتەوە، تۆپبارانەکەش زیانی نەبوە.
پێنج گوللـە تۆپ لەنزیک سەربازگەی تورکیا لەسنوری باشیک کەوتنەخوارەوە
محەممەد ئەمین، بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان لەسنوری پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، ئەمشەو پێنج گوللـە تۆپ لەنزیک سەربازگەی تورکیا لەسنوری باشیک کەوتنەخوارەوە و لەئەنجامدا سێ گوللـە تۆپیان تەقیونەتەوە.
تۆپبارانەکەی ئەمشەو زیانی نەبوە
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە تائێستا هیچ لایەن و گروپێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە تۆپبارانەکە رانەگەیاندوە، بەڵام  تۆپبارانەکەی ئەمشەو زیانی نەبوە.
 بەهۆیەوە کوژرانی سەربازێک و برینداربونی هاوڵاتییەکی مەدەنی لێکەوتەوە
15ی نیسان و 12ی ئابی ئەمساڵیش بە موشەک هێرش کرایە سەر بنکەی سوپای تورکیا لەسنوری باشیک و بەهۆیەوە کوژرانی سەربازێک و برینداربونی هاوڵاتییەکی مەدەنی لێکەوتەوە.
فڕۆکەی چەکداریی بێفڕۆکەوانیان ناردوەتە شوێنەکە
ئەوکات وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە دوای پەلامارەکە فڕۆکەی چەکداریی بێفڕۆکەوانیان ناردوەتە شوێنەکە و دەستبەجێ رێکاری پێویستیان گرتوەتەبەر.

نیشانەکردن

تورکیا موسڵ