دایك و كچێك له‌ موسڵ به‌كوژراوی له‌ماڵه‌كه‌یاندا دۆزرانه‌ته‌وه‌

03:43 - 21/09/2021

2070جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، ته‌رمی كچ و ژنێك له‌گه‌ِه‌كی نه‌سڕی موسڵ به‌كوژراوی دۆزراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاسه‌واری چه‌قۆ به‌جه‌سته‌یانه‌وه‌ دیاره‌ و پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێكردوه‌.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی موسڵ، له‌بونی روداوێكی كوشتن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌گه‌ڕه‌كی نه‌سڕی شاره‌كه‌، ته‌رمی ژن و كچێك دۆزراونه‌ته‌وه‌ و ئاسه‌واری چه‌قۆ به‌جه‌سته‌یانه‌وه‌ دیاره‌.

ژنه‌كه‌ ته‌مه‌نی 37 ساڵ و كچه‌كه‌ش ته‌مه‌نی 11 ساڵانه‌

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند، "ژنه‌كه‌ ته‌مه‌نی 37 ساڵ و كچه‌كه‌ش ته‌مه‌نی 11 ساڵانه‌، تا ئێستاش نازانرێت له‌لایه‌ن كێوه‌ كوژراون، كه‌سوكاره‌كه‌شیان گومانیان له‌هیچ كه‌سێك نیه‌".

هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردیان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێكردوه‌

سه‌رچاوه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردیان له‌سه‌ر روداوی كوشتنی ئه‌و ژن و كچه‌ ده‌ستپێكردوه‌.

نیشانەکردن

موسڵ