دوای شێلانی منداڵێك، شۆفێری ماتۆڕسكیلێك به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵات

07:19 - 18/09/2021

4823جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، دوای ئه‌وه‌ی ماتۆڕسكیلێك منداڵێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵانی شێلا و به‌سه‌ختی برینداریكرد، به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵات.

پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ماتۆڕسكیلێك منداڵێكی به‌ناوی (ئـ، م، ئـ) ته‌مه‌ن 5 ساڵان، دانیشتوی گه‌ڕه‌كی هه‌نارۆكی له‌ قه‌ڵادزێ شێلاو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ قاچی چه‌پی منداڵه‌كه‌ شكا و له‌كاتی ڕوداوه‌كه‌ش شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه‌ ڕایكردوه‌.

به‌ مادده‌ی 1/23 له‌ یاسایی هاتوچۆ دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ شۆفێره‌كه‌ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماتۆڕسكیله‌كه‌ی ده‌ركرد

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "دوای ڕوداوه‌كه‌ هێزه‌كانمان گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی مه‌به‌ست، به‌ مادده‌ی 1/23 له‌ یاسایی هاتوچۆ دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ شۆفێره‌كه‌ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماتۆڕسكیله‌كه‌ی ده‌ركرد".

باسی له‌وه‌شكرد، "باری ته‌ندروستی برینداره‌كه‌ جێگیره‌ و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه‌، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ ڕوداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌".

نیشانەکردن

رانیە