پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ستگیركردنی دو كه‌سی به‌تۆمه‌تی ماتۆڕی موبه‌ڕیده‌ و قابلۆی مزگه‌وته‌كان راگه‌یاند

11:20 - 15/09/2021

3440جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، له‌ قه‌زای رانیه‌ به‌تۆمه‌تی دزینی ماتۆڕی موبه‌ڕیده‌ و قابلۆی مزگه‌وته‌كان، 2 (دو) كه‌سیان ده‌ستگیركردوه‌ و له‌به‌رده‌م دادوه‌ریشدا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی راپه‌ڕین، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌ك سه‌ردانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین "مكافه‌حه‌"ی كرد به‌ مه‌به‌ستی تۆماركردنی سكاڵا كه‌ به‌ وته‌ی خۆی قابلۆی وایه‌ری ماڵه‌كه‌ی لێدزراوه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ڕێكاری یاسایی گیرایه‌به‌ر و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆڕێكخراو بڕیاری دادوه‌ر به‌ده‌ستهات.

ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان له‌ به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین ده‌ستیان كرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان له‌ به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین ده‌ستیان كرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچونی ورد دوای به‌ ده‌ستهێنانی زانیاری و به‌ سود وه‌رگرتن له‌ كامێراكانی چاودێری توانر له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا 2 (دو) تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێن به‌ناوه‌كانی (د. د. خ) له‌دایكبوی  2005  و (د. خ. ڕ) له‌دایكبوی 1973".

دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا له‌به‌رده‌م دادوه‌ر و پۆلیسدا دانیان نا به‌وه‌ی كه‌ ماتۆڕی موبه‌ریده‌ی مزگه‌وت و چه‌ند ماڵێكی دیكه‌یان دزیوه‌

رونیشیكرده‌وه‌، "دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا له‌به‌رده‌م دادوه‌ر و پۆلیسدا دانیان نا به‌وه‌ی كه‌ ماتۆڕی موبه‌ریده‌ی مزگه‌وت و چه‌ند ماڵێكی دیكه‌یان دزیوه‌، دادوه‌ریش بڕیاریدا به‌ڕاگرتنی هه‌ردو تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌پێی مادده‌ی 444 له‌ یاسای سزادانی عێراقی و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

May be an image of brick wall

May be an image of one or more people

نیشانەکردن

رانیە