له‌سه‌ر داوای پۆلیسی هه‌ولێر به‌تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبێل و ساغكردنه‌وه‌یان كه‌سێك له‌ رانیه‌ ده‌ستگیركرا

10:55 - 13/09/2021

5726جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند، دوای هه‌ڵاتنی تۆمه‌تبارێك له‌ هه‌ولێره‌وه‌ به‌ره‌و رانیه‌ و ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیربكرێت كه‌ دو فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌ هه‌ولێر هه‌بو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس ڕاپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌ به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین ئاگاداركرانه‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری هاتنی تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (ھ. م. ح) له‌دایكبوی ساڵی 1994 له‌ ڕه‌گه‌زی نێر پیشه‌ كاسب، كه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌ دادگای هه‌ولێر بۆ ده‌رچوه‌ و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ بنكه‌ی پۆلیسی به‌ستۆره‌ و بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی له‌هه‌ولێر كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ دزینی ئۆتۆمبیل و ساغكردنه‌وه‌یان له‌ پێشانگاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كرایه‌وه‌ و بڕیاری دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕانیه‌ به‌ده‌ستهات.

دوای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری توانرا له‌ به‌رواری رۆژی 12ی (ئه‌یلول/9)ی 2021 ده‌ستگیربكرێت

ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌، "ده‌ست به‌جێ هێزه‌كانمان له‌ به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین ده‌ستیانكرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچونی ورد به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباری داواكراو، دوای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری توانرا له‌ به‌رواری رۆژی 12ی (ئه‌یلول/9)ی 2021 ده‌ستگیربكرێت".

پۆلیسی راپه‌ڕین باسی له‌وه‌شكرد، "دادوه‌ر بڕیاریدا به‌ڕاگرتنی تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌پێی مادده‌كانی 460 و 456  له‌ یاسای سزادانی عێراقی و ره‌وانه‌كردنی بۆ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر".

نیشانەکردن

هەولێر رانیە