پۆلیسی راپه‌ڕین تۆمه‌تبارێك به‌ئۆتۆمبێلێكی دزیاریه‌وه‌ ده‌ستگیركرا

08:12 - 09/09/2021

1895جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای پۆلیسی نه‌هێشتنی سلێمانی، تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا و ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی دزیاریشدا گیرا.

پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانیه‌وه‌ ئاگاداركرانه‌وه‌ له‌ دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تویوتا هایلوكس مۆدێل 2014، ده‌ستبه‌جێ ڕێكاری یاسایی گیرایه‌به‌ر دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ كرایه‌ و بڕیاری دادوه‌ر بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ وه‌رگیرا.

توانرا له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ 24 كاتژمێر ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌ دزراوه‌كه‌دا

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی هێزه‌كانمان، له‌به‌شے پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین  توانرا له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ 24 كاتژمێر ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌ دزراوه‌كه‌، هه‌روه‌ها تۆمه‌تبارێكیش ده‌ستگیركرا به‌ ناوی (گ، م، ٲ) له‌ ڕه‌گه‌زی نێر".

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، دادوه‌ر بڕیاریدا به‌ڕاگرتنی تۆمه‌تباری ده‌ستگیركراو به‌پێی مادده‌ی 446  له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كه‌شدا ره‌وانه‌ی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی كراون.

نیشانەکردن

رانیە