خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی زانكۆی راپه‌ڕین، مه‌رج و رێنماییه‌كانی بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ئه‌و خوێندكاره‌ی داوای به‌شی ناوخۆیی ده‌كات پێویسته پێكوته‌ی دژه كۆڕۆنای وه‌رگرتبێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی زانكۆی راپه‌ڕین بڵاوكرده‌وه، ئاگاداری ئه‌و خوێندكارانه ده‌كه‌نه‌وه كه مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی به‌شه‌ناوخۆییان تێدایه‌و ئاره‌زوی نیشته‌جێبون ده‌كه‌ن لهبهشهناوخۆییهكانی زانكۆكه‌یان، ده‌توانن به‌پێی ئه‌م مه‌رج و خشته‌یه‌ی خواره‌وه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی به‌شه ناوخۆیی سه‌ردانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان بكه‌ن.
یه‌كه‌م/ مه‌رج و پێداویستیه‌كان:
یه‌ك: خوێندكاری زانكۆی ڕاپه‌ڕین بێت.
دو: شوێنی نیشته‌جێبونی خوێندكار لانیكه‌م پێویسته 4 كیلۆمه‌تر لهزانكۆوه دور بێت، جگه له‌و گوند‌و شوێنانه‌ی كه ڕێگای هاتوچۆیان باش نیه.
سێ: ده‌بێت خوێندكار خۆی ئاماده‌ی وه‌رگرتنی ژور بێت كه به 3 خوێندكار دیاریكراوه‌و پێداویستیه‌كانی وه‌ك( كۆپی كارتی نیشتمانی یان ناسنامه، كارتی زانیاری، فۆڕمی خۆراك، كۆدی ئاسایش، 3 وێنه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ) له‌گه‌ڵ خۆیاندا بهێنن.
چوار: پێویستیه له‌كاتی ئاماده‌بون ڕه‌چاوی لایه‌نی ته‌ندروستی بكرێت، به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ئه‌و خوێندكاره‌ی داوای به‌شی ناوخۆیی ده‌كات پێویسته پێكوته‌ی دژه كۆڕۆنای وه‌رگرتبێت و وێنه‌یه‌ك له‌به‌ڵگه‌نامه‌ی كوتان پێشكه‌ش به‌به‌شی ناوخۆیی بكات.
دوه‌م/ ڕۆژانی دابه‌شكردنی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
یه‌ك: رۆژانی( یه‌كشه‌ممه و دوشه‌ممه ) رۆژی 12 و 13ی ئه‌م مانگه، به‌شه ناوخۆیی كوڕانی كه‌مپه‌سی ڕانیه.
دو: ڕۆژانی (سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه) رۆژی 14 تاوه‌كو 16ی ئه‌م مانگه به‌شه‌ناوخۆیی كچانی كه‌مپه‌سی ڕانیه.
سێ: ڕۆژانی (یه‌كشه‌ممه تا پێنجشه‌ممه) رۆژی 12 تاوه‌كو 16ی ئه‌م مانگه به‌شه‌ناوخۆیی كوڕان و كچانی كه‌مپه‌سی قه‌ڵادزێ.
تێبینی/ پێویسته خوێندكاران پابه‌ندی مه‌رج و ڕۆژانی دیاریكراوبن، به پێچه‌وانه‌وه بێبه‌شده‌بن له‌وه‌رگرتنی به‌شه‌ناوخۆیی.