خه‌ندان-
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه ئاواره‌كانی ناوچه‌كه به خواست و بڕیاری خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه موسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی نه‌ینه‌وا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له نه‌جم ئه‌لجبوری، پارێزگاری نه‌ینه‌وا كرد.
هه‌ردولا هاوڕا بون كه پێویسته دۆخی شه‌نگال له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان و حكومه‌تی فیدراڵی عێراقدا، چاره‌سه‌ر بكرێت
له دیدارێكدا دۆخی گشتیی نه‌ینه‌وا و باری ئاسایش و خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئابوری و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگای نه‌ینه‌وا تاوتوێكران، هه‌ردولا هاوڕا بون كه پێویسته دۆخی شه‌نگال له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان و حكومه‌تی فیدراڵی عێراقدا، چاره‌سه‌ر بكرێت.
هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه ئاواره‌كانی ناوچه‌كه به خواست و بڕیاری خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه موسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی نه‌ینه‌وا
نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ئه‌رك و هه‌نگاوه‌كانی پارێزگار و ئیداره‌ی نه‌ینه‌وا بۆ دابینكردنی ئارامی و سه‌قامگیری و چالاكیی ئابوری و كاری مرۆیی و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكرنه‌وه ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه،"هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه ئاواره‌كانی ناوچه‌كه به خواست و بڕیاری خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه موسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی نه‌ینه‌وا، پاش ئه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كانیان جێگیر ده‌بێت".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، دۆخی سیاسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و كرده‌وه‌كانی داعش له ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بو.