خه‌ندان-
سه‌رچاوه‌یه‌ك لە گەنجینەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه موچه‌ی مانگی (ئاب/8)ی وه‌زاره‌تی دارایی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانی 70 و 80ی هێزی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئەم هه‌فته‌یە موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شبكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌كانی پارێزگای سلێمانی به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 29ی (ئاب/8)ی 2021 ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (ئاب/8)ی هێزه‌كانی 70 و 80 و وه‌زاره‌تی دارایی بكه‌ن به‌رێژه‌ی 100%.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتو 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا ره‌وانه بكرێت، به‌وه‌ش موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان دابه‌شده‌كرێت
ئاماژەی بەوەشکرد، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتو 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا ره‌وانه بكرێت، به‌وه‌ش موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان دابه‌شده‌كرێت.
25ی ئه‌م مانگه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (ئاب/8)ی ده‌ستپێكرد و تاوه‌كو ئێستاش موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیوا هاوبه‌شه‌كان دابه‌شكراوه.