هەواڵی ئەمڕۆ

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا پێشنیاری سزادانی تاڵیبان بۆ سەرکردەکانی G7 دەکات

10:36 - 23/08/2021

3151جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا درگای بەڕوی سزادانی تاڵیباندا کردەوە و رایگەیاند، تائێستاش ئەو رێکخراوە گروپێکی تیرۆرستین و لەلیستی تیرۆری وڵاتەکەیدایە، دەتوانین گفتوگۆ لەبارەی سزادانیان بکەین.

تائێستاش تاڵیبان گروپێکی تیرۆرستین و لەلیستی تیرۆری کەنەدادایە، دەتوانین گفتوگۆ لەبارەی سزادانیان بکەین
ئەمڕۆ دوشەممە جەستن ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، کەنەدا پێشتر و ماوەیەکی زۆرە تاڵیبانی وەک تیرۆرست ناساندوە، ئەو گروپە ئێستاش لەلیستی تیرۆردان و دەتوانین باس لەو سزایانە بکەین کە پێویستە بەسەریاندا بسەپێنین.
لەگەڵ سەرکردە هاوڕێکانم لەو گروپە گفتوگۆ لەبارەی ئەوە دەکەین کە دەتوانین چی بکەین کە دڵنیام دەتوانین زیاتر بکەین
سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لەمیانی گەیشتنی بۆ بریتانیا و بەشداریکردنی لەکۆبونەوەی سەرکردەکانی گروپی 7 کە بڕیارەی سبەی لەبارەی ئەفغانستانەوە ئەنجامبدرێت راشیگەیاند، لەگەڵ سەرکردە هاوڕێکانم لەو گروپە گفتوگۆ لەبارەی ئەوە دەکەین کە دەتوانین چی بکەین کە دڵنیام دەتوانین زیاتر بکەین.

نزیکەی دوای 20 ساڵ لەدورخستنەوەیان لەدەسەڵات، رۆژی 15-ی ئەم مانگە، رێکخراوی تاڵیبان گەیشتەوە ناو کابوڵ و لەئێستادا تەواوی خاکی ئەفغانستانی بەدەستەوەیە جگەلە فڕۆکەخانەی کابوڵ.
 

نیشانەکردن

کەنەدا