هەواڵی ئەمڕۆ

کەنەدا ئامادەیی دەربڕی بۆ پێشوازیکردن لە 20 هەزار پەنابەری ئەفغانی

11:12 - 14/08/2021

3301جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دەسەڵاتدارانی کەنەدا رایانگەیاند، ئامادەن بۆ پێشوازیکردن لە 20 هەزار پەنابەری کەنەدی کە ژیانیان لەمەترسیدایە.

ئامادەین بۆ وەرگرتنی 20 هەزار پەنابەری ئەفغانی کە بەهۆی تاڵیبانەوە ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە
بەگوێرەی ئاژانسی روسیا تودەی، بەهۆی خراپتربونی رەوشی ئەمنی ئەفغانستان، ئەمڕۆ شەممە دەسەڵاتدارانی کەنەدا رایانگەیاندوە، ئامادەن بۆ وەرگرتنی 20 هەزار پەنابەری ئەفغانی کە بەهۆی تاڵیبانەوە ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.
رۆژنامەنوسان، چالاکوانانی مەدەنی و کەسانی سەربە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ پێشوازییان لێدەکرێت
بەپێی ئاژانسەکە، دەسەڵاتدارانی کەنەدا ئەو چین و توێژانەیان دیاریکردوە کە بەنیازن لەئەفغانستانەوە پێشوازییان لێبکەن، ئەوانیش رۆژنامەنوسان، چالاکوانانی مەدەنی و کەسانی سەربە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئامانج لەو هەنگاوەش پاراستنی ژیانیانە لەرێکخراوی توندڕەوی تاڵیبان.

لەوبارەیەوە، مارکۆ مێندیسینۆ وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی کەنەدا رایگەیاند، هەوڵەکانی ئێستامان هاوشانە لەگەڵ هەنگاوەکانی پێشویان بۆ دورخستنەوەی ئەو ئەفغانییانەی کە لەگەڵ حکومەتی کەنەدا کاریان کردوە، وەک کارمەندانی باڵیۆز و کونسوڵخانە و کۆمپانیا کەنەدییەکان.

نیشانەکردن

کەنەدا