بەڤیدیۆ؛ ئیمارات یەکەم تاقیکردنەوەی بارانبارینی دەستکردی ئەنجامدا

06:16 - 22/07/2021

139709جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ساڵانێک لەگەڵاڵەکردنی بیرۆکەی باراندنی بارانی دەستکرد، حکومەتی ئیمارات  یەکەمین  تاقیکردنەوەی بیرۆکەکەی بەسەرکەوتویی ئەنجامدا و لەرێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە وزەی کارەبای لە هەورەکاندا، ئەوەش بوەهۆی چڕبونەوە و دابارین.

بیرۆکەکە بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمی و فێننکردنەوەی شارەکانە

ئامانجی بیرۆکەکە وەک ناوەندی کەشناسیی ئیمارات بڵاویکردوەتەوە بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمای وڵاتەکەیە، بەجۆرێک لەئێستادا پلەکانی گەرما لەناوچەکەدا گەیشتونەتە  50 پلەی سیلیزی و  جێبەجێکردنی باراندنی بارانی دەستکردیش، دەبێتەهۆی فێننکردنەوەی شارەکان.

15 ملیۆن دۆلاری بۆ پێشخستن و جێبەجێکردنی پرۆژەکە تەرخانکراوە

باسی لەوەشکردوە، تاقیکردنەوەکە کەماوەیەکی کورتی خایاند، بەشێک بوە لەهەوڵەکانی ناوەندی کەشناسیی ئیمارات پەیوەست بە دروستکردنی کاریگەری لەسەر گۆڕانکاری کەش و هەوا لەرێگەی پرۆژە و بیرۆکەی پێشخستنی بوارەکەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 15 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوە.

 لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە وزەی کارەبای داوە لە هەورەکان

بیرۆکەی باراندنی بارانی دەستکرد کە ئیمارات ئەنجامیداوە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە وزەی کارەبای داوە لە هەورەکان، ئەوەش بوەتەهۆی چڕبونەوە و دابارین.

دەیەوێت چارەسەر و بیرۆکەیەک بدۆزێتەوە و بەهۆیەوە چڕبونەوە و دابارین زیاتر بکات

هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت لە شەقامەکاندا بارانێکی بەخوڕ دەبارێت، لەئێستاشدا حکومەتی ئیمارات دەیەوێت چارەسەر و بیرۆکەیەک بدۆزێتەوە و بەهۆیەوە چڕبونەوە و دابارین زیاتر بکات.

 

نیشانەکردن

ئیمارات باران