كه‌شناسی عێراق: پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌

10:53 - 08/05/2021

6210جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند، پێشبینیده‌كرێت له‌ دو رۆژی داهاتودا پله‌كانی گه‌رما به‌رزببنه‌وه‌ و هاوینی ئه‌مساڵیش، به‌راورد به‌ساڵانی رابردو به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌رم نابێت.

عامر جابری به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند، له‌ئێستادا وڵات به‌گشتی به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی پله‌كانی گه‌رمای به‌خۆوه‌ بینیوه‌ به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشور و به‌شێك له‌ناوچه‌كانی باكوریش، ئه‌م شه‌پۆلی گه‌رمایه‌ش تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

پێشبینیده‌كرێت سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی كه‌م له‌ پله‌كانی گه‌رما له‌ به‌غدا روبدات

وتیشی،" پێشبینیده‌كرێت سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی كه‌م له‌ پله‌كانی گه‌رما له‌ به‌غدا روبدات كه‌ نزیكه‌ی دو پله‌ی سه‌دی ده‌بێت  و بگاته‌ 42 پله‌ی سه‌دی و بۆ ماوه‌ی دو رۆژیش به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا پێشبینیده‌كرێت له‌رۆژی سێشه‌ممه‌دا پله‌كانی گه‌رما بۆ 36 - 38 پله‌ نزم ببنه‌وه‌".

پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو ئاسایی ده‌بێت و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزنابنه‌وه‌

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هاوینی ئه‌مساڵ له‌مانگی (حوزه‌یران/6)وه‌ ده‌ستپێده‌كات و پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراویش ئاسایی ده‌بێت و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزنابنه‌وه‌".

له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری بارانبارینیشه‌وه‌، عامر جابری ئاشكرایكرد، "خه‌ریكه‌ به‌ره‌و كۆتاییهاتنی بارانبارین ده‌چین، جگه‌ له‌هه‌ندێك كاریگه‌ری لاواز كه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌كانی باكور و به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ بمێنێت و ئه‌ویش تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ نامێنێت.

نیشانەکردن

باران كه‌شناسی‌