سەگ و پشیلەکان کاریگەری لەسەر گازی دوەم ئۆکسیدی کاربۆن دروست دەکەن

10:42 - 23/03/2021

12191جار خوێندراوەتەوە

خەندان- جۆراوجۆر

کۆمەڵێک لە زاناکانی ئەمریکا دوای ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی چڕوپڕ، گەیشتونەتە دەرئەنجامێکی مەترسیدار لەسەر سەگ و پشیلە ماڵییەکان و پێیانوایە کاریگەری نەرێنی لەسەر سروشت و ژینگە دروستدەکەن.

 

بەخێوکردنی سەگ و پشیلە لەنێو ماڵەکاندا دەبێتەهۆی سڕینەوە ڕێژەیەک لە گازی دوەم ئۆکسیدی کاربۆن

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری ڕوسیا تودەی، تیمێکی شارەزا لە زاناکانی ئەمریکا گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی بەخێوکردنی سەگ و پشیلە لەنێو ماڵەکاندا دەبێتەهۆی سڕینەوە ڕێژەیەک لە گازی دوەم ئۆکسیدی کاربۆن و ئەوەش وادەکات ژینگە بەرەو خراپی هەنگاوبنێت. 

زاناکان ئەو توێژینەوەیەیان لە گۆڤارێکی فەڕەنسیدا بڵاوکردوەتەوە، تێیدا داوای ئەوەیان نەکردوە خەڵکی دەستبەرداری سەگ و پشیلەکانیان بن، بەڵکو مەبەستیان بوە سەرنجی زۆرێک لە جیهاندا بۆ ئەو کێشەیە ڕابکێشن.

 

بەگوێرەی داتایەک زیاتر لە 160 ملیۆن سەگ و پشیلەی ماڵی لە ویلایەتە یەکگرتوەکاندا بونی هەیە، ئەوەش هۆکارە بۆ دروستبونی کاریگەری خراپ لەسەر ژینگە

گریگۆری ئاوکین پڕۆفیسۆر لە زانکۆی کالیفۆڕنیا جەختی لەوە کردوەتەوە کە بەگوێرەی داتایەک زیاتر لە 160 ملیۆن سەگ و پشیلەی ماڵی لە ویلایەتە یەکگرتوەکاندا بونی هەیە، ئەوەش هۆکارە بۆ دروستبونی کاریگەری خراپ لەسەر ژینگە بەڕێژەی 20٪ بۆ 30٪.

ئەو تیمەی شارەزایان هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ زۆر خواردنی گۆشت لەلایەن سەگ و پشیلەکانەوە، چونکە کاتێک ماڵین و خەڵکانێک بەخێویان دەکەن بەردەوام لە خواردنەکانیاندا گۆشت هەیە یان گۆشتیان دەدەنێ، ئەوەش وادەکات لەڕێگەی پیسایی و غازاتەکانیانەوە کاریگەری لەسەر گازی دوەم ئۆکسیدی کاربۆن دروست ببێت و کاریگەری خراپ لەسەر ژینگە دروست دەکەن.

 

کۆی گشتی دەرهاویشتە کاربۆنییەکان لە سەگ و پشیلەکان لە ساڵێکدا 64 ملیۆن تۆن بووە، یەکسانە بەکاریگەرییەکانی بەکارهێنانی 13 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە ساڵێکدا

بە وتەی ئەو پرۆفیسۆرە، نابێت خاوەن سەگەکان زیادەڕەوی لەپێدانی خواردنی سەگەکانیاندا بکەن ئەگەر دەیانەوێت یارمەتی مرۆڤایەتی بدەن و ژینگەکەی تێک نەدەن.

ئەو تیمە ئەمریکییە لەکۆتایی توێژینەوەکانیاندا ئاماژەیان بەوەشکردوە کە بونی ئەو سەگ و پشیلانە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە کاریگەرییە نهێنیەکەی دەگۆڕێت، چونکە تێکچونی ژینگە پەیوەندیدارە بەجۆری ژینگەی هەر وڵاتێک بەراورد بە وڵاتێکی دیکە.