خەندان-
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق بە بۆنەی نەورۆزەوە پەیامێکی ئاراستەی گەلی کورد کرد و هیواشی خواست دوا ساڵی نهههمهتیهكان بێت.
جینین ھێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق لە پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی له گهلی كورد، رایگهیاند،" من بەم بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی گهلی کورد دهكهم، نەورۆز کە ئاماژەی تازەبونەوەی ژیانە، ھاوکاتە لەگەڵ ھاتنی وەرزی بەھار و ھێنانی ھیوا، دوای تێپهربونی ساڵێکی سەخت و دژوار".
ئەم هیوا تازەیە دەبێت لەگەڵ هەوڵەکان بۆ ئایندەیەکی باشتر ئاوێتە بکرێت
رونیشیكردهوه، "ئەم هیوا تازەیە دەبێت لەگەڵ هەوڵەکان بۆ ئایندەیەکی باشتر ئاوێتە بکرێت، بەدڵنیاییەوە چارەسەر بە گیانی یەکڕیزیی نیشتمانی و بڕیاری شێلگیرانەی ڕاستەقینەی تێکەڵ بە ویستی سیاسیی تەواوەوە دەکرێ و بگرە پێویستیشە بەدەست بێت".
لەم مانگەدا پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیکان سەردانێکی مێژویی بۆ عێراق ئەنجامدا
لە بەشێکی پەیامەکەیدا نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان، ئاماژهی بهوهشدا، "لەم مانگەدا پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیکان سەردانێکی مێژویی بۆ عێراق ئەنجامدا کە لە میانیدا پەیامی ئاشتی، ھیوا، لێبوردەیی و پێکەوەژیانی بۆ عێراق راگەیاند کە دەوڵەمەندە بە فرە ئاینیی، بەڵام بەھۆی شەڕ و توندوتیژییەوە بریندارە".
پلاسخارت، هەڵمەتێکی جیهانی ڤاکسینیش دەستی پێکردوە
وتیشی،"لە کاتێکدا کە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بەسەختی سەرتاپای جیهانی داگرتوە، هەڵمەتێکی جیهانی ڤاکسینیش دەستی پێکردوە".
کاتی ئاهەنگگێڕانە بەڵام بە پابەندبونی تەواوەوە بە رێکارە خۆپارێزییەکانی كۆرۆنا
پلاسخارت باسی لەوەشکرد، کاتی ئاهەنگگێڕانە بەڵام بە پابەندبونی تەواوەوە بە رێکارە خۆپارێزییەکانی كۆرۆنا کە خۆی لە بەستنی دەمامک و دورپارێزی کۆمەڵایەتی و پەیڕەوکردنی پاکڕاگرتنی تەندروستی خۆی دەبینێتەوە.
لە ساڵی 2010، رۆژی جیهانیی نەورۆز لەلایەن ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە راگەیەندرا.