كەشناسی: شەپۆلێكی بەفروباران هەرێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

10:58 - 09/03/2021

29829جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێشبینیده‌كرێت له‌ئێواره‌ی رۆژی سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌وه‌، شه‌پۆلێكی به‌فرو بارانبارین ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی، شه‌پۆڵێكی بارانبارین رو له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات، سه‌ره‌تای هاتنی شه‌پۆڵی بارانبارینه‌كه‌ له‌ ئێواره‌ی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه‌ ده‌ستپێده‌كات به‌ دو قۆناغ، یه‌كه‌میان له‌ دره‌نگانی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ده‌ستپێده‌كات زیاتر باران بارینه‌كه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌بێت و  سه‌نته‌ری پارێزگاكان ئه‌گه‌ری نمه‌ بارانی ده‌بێت، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش له‌ كاته‌كانی رۆژدا ئاسمان زیاتر نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌ نزیكه‌ی 4-6 پله‌ی سیلیزی، زیادبونی خێرای با كه‌ له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ بۆ سه‌روی 40 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا زیاد ده‌كات.

له‌شه‌وی پێنجشه‌ممه‌دا، قۆناغی دوه‌می باران بارینه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بارانبارین له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌بارێت رۆژی هه‌ینی شه‌پۆڵی بارانبارینه‌كه‌ چالاكترده‌بێت

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌شه‌وی پێنجشه‌ممه‌دا، قۆناغی دوه‌می باران بارینه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بارانبارین له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌بارێت رۆژی هه‌ینی شه‌پۆڵی بارانبارینه‌كه‌ چالاكترده‌بێت و ئاستی بارانبارین له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ لێزمه‌ بارانی ده‌بێت، له‌هه‌مان رۆژدا، له‌گه‌ڵ بارانبارین بارسته‌ هه‌وایه‌كی سارد رو له‌ ناوچه‌كه‌مان ده‌كات پله‌كانی گه‌رما به‌ نزیكه‌ی 6-8 پله‌ نزم ده‌كاته‌وه‌.

له‌كاتی  بارانبارین ئه‌گه‌ری ته‌زره‌ بارین ده‌بێت له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ له‌گه‌ڵ به‌فربارین له‌سه‌ر لوتكه‌ی شاخه‌ به‌رزه‌كان

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی باسی له‌وه‌شكرد، له‌كاتی  بارانبارین ئه‌گه‌ری ته‌زره‌ بارین ده‌بێت له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ له‌گه‌ڵ به‌فربارین له‌سه‌ر لوتكه‌ی شاخه‌ به‌رزه‌كان و ناوچه‌ سنوریه‌كان كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه‌ تا ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی به‌رده‌وامی ده‌بێت.

نیشانەکردن

باران